|
| 1 |
|
| ئەمانەش کوڕەکانی ئیسرائیلن: ڕەئوبێن، شیمۆن، لێڤی، یەهودا، یەساخار، زەبولون، |
|
| 2 |
|
| دان، یوسف، بنیامین، نەفتالی، گاد و ئاشێر. |
|
| 3 |
|
| کوڕەکانی یەهودا: ئێر، ئۆنان و شالەح، کە هەرسێکیان لە کچەکەی شوەعی کەنعانی بوون. ئێر کوڕە نۆبەرەکەی یەهودا لەبەرچاوی یەزدان کەسێکی خراپەکار بوو، یەزدانیش لەناوی برد. |
|
| 4 |
|
| تاماری بووکیشی، پێرێز و زەرەحی بوو. ئەمانە هەر پێنج کوڕەکەی یەهودا بوون. |
|
| 5 |
|
| کوڕەکانی پێرێز: حەسرۆن و حامول. |
|
| 6 |
|
| کوڕەکانی زەرەح: زیمری، ئێیتان، هێیمان، کەلکۆل و دەردەع، هەموویان پێنج بوون. |
|
| 7 |
|
| کوڕەکەی کەرمی: عاخار کە تێکدەری ئیسرائیل بوو، ئەوەی کە ناپاکی کرد و شتە تەرخانکراوەکانی برد. |
|
| 8 |
|
| کوڕەکەی ئێیتان: عەزەریا بوو. |
|
| 9 |
|
| حەسرۆن ئەم کوڕانەی خستەوە: یەرەحمێل، ڕام و کالێب. |
|
| 10 |
|
| ڕام عەمینادابی بوو، عەمیناداب نەحشۆنی بوو سەرۆکی نەوەی یەهودا. |
|
| 11 |
|
| نەحشۆن سەلمۆنی بوو و سەلمۆن بۆعەزی بوو، |
|
| 12 |
|
| بۆعەز عوبێدی بوو و عوبێد یەسای بوو. |
|
| 13 |
|
| یەسا باوکی ئەمانە بوو: ئەلیاب کوڕە نۆبەرەکەی؛ دووەمین ئەبیناداب، سێیەمین شیمەعە، |
|
| 14 |
|
| چوارەمین نەتەنێل، پێنجەمین ڕەدەی، |
|
| 15 |
|
| شەشەمین ئۆچەم و حەوتەمین داود. |
|
| 16 |
|
| هەروەها خوشکەکانیان چەرویا و ئەبیگایل بوون، چەرویا سێ کوڕی هەبوو: ئەبیشەی، یۆئاب و عەساهێل. |
|
| 17 |
|
| ئەبیگایل عەماسای لێبوو، باوکی عەماسا یەتەری ئیسماعیلی بوو. |
|
| 18 |
|
| کالێبی کوڕی حەسرۆن لە عەزوڤای ژنی و لە یەریعۆت منداڵی بوو، کچێک بە ناوی یەریعۆت و سێ کوڕ بەم ناوانە: یێشەر، شۆڤاڤ و ئەردۆن. |
|
| 19 |
|
| کە عەزوڤا مرد، کالێب ئەفراتی هێنا و حووری بۆ خستەوە. |
|
| 20 |
|
| حووری ئوری بوو و ئوری بەسەلئێلی بوو. |
|
| 21 |
|
| پاشان حەسرۆن لە تەمەنی شەست ساڵیدا کچەکەی ماکیری باوکی گلعادی هێنا و لەگەڵی جووت بوو، ئەویش سگوڤی بۆ خستەوە. |
|
| 22 |
|
| سگوڤ یائیری بوو کە بیست و سێ شارۆچکەی لە خاکی گلعاددا لەژێر دەستدا بوو. |
|
| 23 |
|
| بەڵام گەشوور و ئارام، حەڤۆت یائیریان لێ داگیر کرد لەگەڵ قەنات و دەوروبەری کە شەست شارۆچکە بوون. هەموو ئەمانە نەوەی ماکیری باوکی گلعاد بوون. |
|
| 24 |
|
| پاش مردنی حەسرۆن لە کالێب ئەفراتەدا، ئەبیای ژنی حەسرۆن ئەشحووری باوکی تەقۆعەی بۆ خستەوە. |
|
| 25 |
|
| کوڕەکانی یەرەحمێلی نۆبەرەی حەسرۆن: ڕام کە کوڕە نۆبەرەکەی بوو، پاشان بونا، ئۆرەن، ئۆچەم و ئاحییا. |
|
| 26 |
|
| یەرەحمێل ژنێکی دیکەی هەبوو ناوی عەتارا بوو و دایکی ئۆنام بوو. |
|
| 27 |
|
| کوڕەکانی ڕامی نۆبەرەی یەرەحمێل: مەعەچ، یامین و عێقەر. |
|
| 28 |
|
| کوڕەکانی ئۆنام: شەمەی و یاداع. کوڕەکانی شەمەی: ناداب و ئەبیشوور. |
|
| 29 |
|
| ناوی ژنەکەی ئەبیشووریش ئەبیهەیل بوو و ئەحبان و مۆلیدی بۆ خستەوە. |
|
| 30 |
|
| کوڕەکانی ناداب: سەلەد و ئەپەیم. سەلەد بە وەجاخکوێری مرد. |
|
| 31 |
|
| کوڕەکەی ئەپەیم یەشعی بوو، کوڕەکەی یەشعیش شێشان بوو، کوڕەکەی شێشانیش ئەحلای بوو. |
|
| 32 |
|
| کوڕەکانی یاداعی برای شەمەی: یەتەر و یۆناتان. یەتەر بە وەجاخکوێری مرد. |
|
| 33 |
|
| کوڕەکانی یۆناتان: پەلەت و زازا. ئەمانە نەوەی یەرەحمێل بوون. |
|
| 34 |
|
| شێشان هیچ کوڕی نەبوو و تەنها کچی هەبوو. شێشان خزمەتکارێکی میسری هەبوو ناوی یەرحاع بوو. |
|
| 35 |
|
| شێشان کچێکی خۆی دا بە یەرحاعی خزمەتکاری ببێت بە ژنی، جا عەتەیی بۆ خستەوە. |
|
| 36 |
|
| عەتەی ناتانی بوو، ناتان زاڤادی بوو، |
|
| 37 |
|
| زاڤاد ئەفلالی بوو، ئەفلال عوبێدی بوو، |
|
| 38 |
|
| عوبێد یێهوی بوو، یێهو عەزەریای بوو، |
|
| 39 |
|
| عەزەریا حەلەچی بوو، حەلەچ ئەلیعاسای بوو، |
|
| 40 |
|
| ئەلیعاسا سیسمەیی بوو، سیسمەی شەلومی بوو، |
|
| 41 |
|
| شەلوم یەقەمیای بوو و یەقەمیاش ئەلیشاماعی بوو. |
|
| 42 |
|
| کوڕەکانی کالێبی برای یەرەحمێل: مێشا کوڕە نۆبەرەکەی ئەوەی کە باوکی زیف بوو و ئەوی دیکەیان مارێشا کە باوکی حەبرۆن بوو. |
|
| 43 |
|
| کوڕەکانی حەبرۆن: قۆرەح، تەپووەح، ڕاقەم و شەمەع. |
|
| 44 |
|
| شەمەع ڕەحەمی بوو کە باوکی یۆرقاعام بوو و ڕاقەم شەمەی بوو. |
|
| 45 |
|
| کوڕەکەی شەمەی ماعۆن بوو و ماعۆنیش باوکی بێتچوور بوو. |
|
| 46 |
|
| هەروەها عێفای کەنیزەی کالێب حاران، مۆچا و گەزێزی بوو، هەروەها حارانیش گەزێزی بوو. |
|
| 47 |
|
| کوڕەکانی یاهدای ڕەگەم، یۆتام، گێشان، پالەت، عێفا و شەعەف بوون. |
|
| 48 |
|
| مەعکای کەنیزەی کالێبیش، شەڤەر و تیرحەنای بوو، |
|
| 49 |
|
| هەروەها ئەمانەشی بوو: شەعەفی باوکی مەدمەنا، شێڤای باوکی مەخبێنا، باوکی گیبعا و کچەکەی کالێبیش کە ناوی عەکسا بوو. |
|
| 50 |
|
| ئەمانە نەوەی کالێب بوون. کوڕەکانی حوور کە نۆبەرەی ئەفراتە بوو: شۆڤاڵی باوکی قیریەت یەعاریم، |
|
| 51 |
|
| سەلمای باوکی بێتلەحم و حارێفی باوکی بێتگادێر. |
|
| 52 |
|
| نەوەکانی شۆڤاڵی باوکی قیریەت یەعاریمیش ئەمانە بوون: هەرۆئە و نیوەی مانەحەتییەکان و |
|
| 53 |
|
| خێڵەکانی قیریەت یەعاریم کە یەسری، پوتی، شوماتی و مشراعی بوون. لەمانەوە چۆرعاتی و ئەشتائۆلییەکان کەوتنەوە. |
|
| 54 |
|
| نەوەی سەلما: بێتلەحم، نەتۆفاییەکان، عەترۆت بێتیۆئاڤ، چۆرعییەکان و نیوەی مانەحەتییەکان، |
|
| 55 |
|
| هەروەها خێڵە قەڵەمگرەکانی دانیشتووی ناوچەی یەعبێچ ئەمانە بوون: تیرعاتییەکان، شیمەعاتییەکان و سوکاتییەکان. ئەمانە ئەو قێنییانە بوون کە لە حەممەتی باوکی بنەماڵەی ڕێکابەوە هاتبوون. |
|
|
|
|