|
| 1 |
|
| بنیامین بەلەعی بوو کە کوڕە نۆبەرەکەی بوو، ئەشبێل دووەم، ئەحەرەح سێیەم، |
|
| 2 |
|
| نۆحا چوارەم و ڕافا پێنجەم بوو. |
|
| 3 |
|
| کوڕانی بەلەع: ئەدار، گێرا، ئەبیهود، |
|
| 4 |
|
| ئەبیشوەع، نەعمان، ئەحۆحا، |
|
| 5 |
|
| گێرا، شەفوفان و حورام. |
|
| 6 |
|
| ئەمانەش نەوەکانی ئیحودن، کە گەورەی بنەماڵەکانی دانیشتووانی گەڤەع بوون و بۆ مەناحەت ڕاگوێزران: |
|
| 7 |
|
| نەعمان، ئاحییا و گێرا. گێراش سەرپەرشتیاری کۆچکردنیان بوو، هەروەها باوکی عوزە و ئەحیحود بوو. |
|
| 8 |
|
| شەحەرەیم لە وڵاتی مۆئاب چەند کوڕێکی بوو، پاش ئەوەی حوشیم و بەعرای ژنی تەڵاق دا، |
|
| 9 |
|
| لە حۆدەشی ژنی، یۆڤاڤ، چیبیا، مێشا، مەلکام، |
|
| 10 |
|
| یەعوچ، ساخیا و میرمای بوو، ئەوانە کوڕەکانی بوون و گەورەی بنەماڵەکانیان بوون. |
|
| 11 |
|
| لە حوشیمی ژنیشی ئەبیتوڤ و ئەلپەعەلی بوو. |
|
| 12 |
|
| کوڕەکانی ئەلپەعەل: عێبەر، میشعام و شەمەد، شەمەد ئەوەی کە شارۆچکەی ئۆنۆ و شارۆچکەی لۆد و دەوروبەری بنیاد نا. |
|
| 13 |
|
| هەروەها بەریعە و شەمەع، ئەوان گەورەی بنەماڵەکانی دانیشتووانی ئەیالۆن بوون و ئەوان دانیشتووانی گەتیان وەدەرنا. |
|
| 14 |
|
| هەروەها ئەحیۆ، شاشاق، یەرێمۆت، |
|
| 15 |
|
| زەڤەدیا، عەراد، عەدەر، |
|
| 16 |
|
| میکائیل، یەشپا و یۆحا، کوڕی بەریعە بوون. |
|
| 17 |
|
| زەڤەدیا، مەشولام، حیزقی، حەڤەر، |
|
| 18 |
|
| یەشمەری، یزلیا و یۆڤاڤ کوڕی ئەلپەعەل بوون. |
|
| 19 |
|
| یاقیم، زکری، زەبدی، |
|
| 20 |
|
| ئەلیعێنەی، چیلەتەی، ئەلیێل، |
|
| 21 |
|
| عەدایا، بەرایا و شیمرات کوڕی شیمعی بوون. |
|
| 22 |
|
| یەشپەن، عێبەر، ئەلیێل، |
|
| 23 |
|
| عەبدۆن، زکری، حانان، |
|
| 24 |
|
| حەنەنیا، ئیلام، عەنتۆتیا، |
|
| 25 |
|
| یەفدەیا و پەنوئێل کوڕی شاشاق بوون. |
|
| 26 |
|
| شەمشەرەی، شەحەریا، عەتەلیا، |
|
| 27 |
|
| یەعەرەشیا، ئەلیاس و زکری کوڕی یەرۆحام بوون. |
|
| 28 |
|
| ئەمانە گەورەی بنەماڵەکانیان و بەپێی ڕەچەڵەکیان کە لە تۆمارەکاندا هاتووە سەرکردە بوون و لە ئۆرشەلیمدا نیشتەجێ بوون. |
|
| 29 |
|
| یەعیێلی باوکی گبعۆنیش لە گبعۆندا نیشتەجێ بوو. ژنەکەی ناوی مەعکا بوو، |
|
| 30 |
|
| عەبدۆن کوڕە نۆبەرەکەی بوو، پاشان چوور، قیش، بەعل، نێر، ناداب، |
|
| 31 |
|
| گەدۆر، ئەحیۆ، زەکەریا و |
|
| 32 |
|
| میقلۆت بوو، میقلۆتیش شیمەعای بوو. ئەوانیش لەگەڵ خزمەکانیان، لە نزیکی یەکتر لە ئۆرشەلیم نیشتەجێ بوون. |
|
| 33 |
|
| نێر قیشی بوو، قیش شاولی بوو، شاولیش ئەم کوڕانەی بوو: یۆناتان، مەلکیشوەع، ئەبیناداب و ئەشبەعل. |
|
| 34 |
|
| یۆناتان مەریڤبەعلی بوو، مەریڤبەعلیش میخای بوو. |
|
| 35 |
|
| ئەمانە کوڕەکانی میخا بوون: پیتۆن، مەلەخ، تەرێیەع و ئاحاز. |
|
| 36 |
|
| ئاحاز یەهۆعەدای بوو، یەهۆعەداش ئەم کوڕانەی بوو: عالەمەت، عەزماڤێت و زیمری؛ زیمریش مۆچای بوو. |
|
| 37 |
|
| مۆچا بینەعای بوو، بینەعا ڕافەی بوو، ڕافە ئەلیعاسای بوو، ئەلیعاسا ئاچێلی بوو. |
|
| 38 |
|
| ئاچێل شەش کوڕی هەبوو، ئەمەش ناوەکانیانە: عەزریقام، بۆخەرو، ئیسماعیل، شەعەریا، عۆبەدیا و حانان. هەموو ئەمانە کوڕەکانی ئاچێل بوون. |
|
| 39 |
|
| کوڕەکانی عێشەقی برای: ئولام کوڕە نۆبەرەکەی بوو، یەعوش دووەم و ئەلیفەلەت سێیەم بوو. |
|
| 40 |
|
| کوڕەکانی ئولامیش پاڵەوانی ئازا و تیرئەنداز بوون و کوڕ و کوڕەزایەکی زۆریان هەبوو و هەموویان سەد و پەنجا کەس بوون. ئەمانە هەموویان لە نەوەی بنیامین بوون. |
|
|
|
|