|
| 1 |
|
| ئەوانەی مۆریان کرد: نەحەمیای پارێزگار کوڕی حەخەلیا. سدقیا، |
|
| 2 |
|
| سەرایا، عەزەریا، یەرمیا، |
|
| 3 |
|
| پەشحور، ئەمەریا، مەلکیا، |
|
| 4 |
|
| حەتوش، شەڤەنیا، مەلوخ، |
|
| 5 |
|
| حاریم، مەرێمۆت، عۆبەدیا، |
|
| 6 |
|
| دانیال، گینەتۆن، باروخ، |
|
| 7 |
|
| مەشولام، ئەبیا، میامین، |
|
| 8 |
|
| مەعەزیاهو، بیلگەی و شەمەعیا. ئەمانە کاهینەکان بوون. |
|
| 9 |
|
| لێڤییەکانیش: یێشوعی کوڕی ئەزەنیا، بەنوی لە نەوەی حێناداد و قەدمیێل و |
|
| 10 |
|
| هاوکارەکانیان: شەڤەنیا، هۆدیا، قەلیتا، پەلایا، حانان، |
|
| 11 |
|
| میکا، ڕەحۆڤ، حەشەڤیا، |
|
| 12 |
|
| زەکور، شێرێڤیا، شەڤەنیا، |
|
| 13 |
|
| هۆدیا، بانی و بەنینو. |
|
| 14 |
|
| ڕابەرەکانی گەل: پەرعۆش، پەحەتمۆئاب، ئیلام، زەتوا، بانی، |
|
| 15 |
|
| بوننی، عەزگاد، بێڤەی، |
|
| 16 |
|
| ئەدۆنیا، بیگڤەی، عادین، |
|
| 17 |
|
| ئاتێر، حەزقیا، عەزور، |
|
| 18 |
|
| هۆدیا، حاشوم، بێسای، |
|
| 19 |
|
| حاریف، عەناتۆت، نێڤای، |
|
| 20 |
|
| مەگپیعاش، مەشولام، حێزیر، |
|
| 21 |
|
| مەشێزەبێل، سادۆق، یەدوەع، |
|
| 22 |
|
| پەلەتیا، حانان، عەنایا، |
|
| 23 |
|
| هۆشێیەع، حەنەنیا، حەشوڤ، |
|
| 24 |
|
| هەڵۆحێش، پیلحا، شۆڤێق، |
|
| 25 |
|
| ڕەحوم، حەشەڤنا، مەعسێیاهو، |
|
| 26 |
|
| ئەخیا، حانان، عانان، |
|
| 27 |
|
| مەلوخ، حاریم و بەعەنا. |
|
| 28 |
|
| «پاشماوەی گەلیش کە لە کاهین، لێڤی، دەرگاوان، گۆرانیبێژ و خزمەتکارانی پەرستگا پێکهاتوون، هەروەها هەموو ئەوانەی لە پێناو تەوراتی خودا خۆیان لە گڵاوییەکانی گەلانی دراوسێ جیا کردووەتەوە، لەگەڵ ژنەکانیان و هەموو کوڕ و کچەکانیان کە زانین و تێگەیشتنیان هەیە، |
|
| 29 |
|
| ئەمانە ئێستا دەچنە پاڵ براکانیان، خانەدانەکانیان، دێنە ناو نەفرەت و سوێندخواردنێک کە بەپێی تەوراتی خودایان بڕۆن، ئەوەی بە دەستی موسای بەندەی خودا پێیداون، هەموو فەرمانەکانی یەزدانی پەروەردگارمان و حوکم و فەرزەکانی بەجێبهێنن و پەیڕەوی بکەن. |
|
| 30 |
|
| «بەڵێن دەدەین کە کچمان نەدەینە گەلانی خاکەکە و کچیشیان لێ نەهێنن بۆ کوڕمان. |
|
| 31 |
|
| «کاتێک گەلانی دراوسێ کەلوپەل و هەر خۆراکێک لە ڕۆژی شەممەدا بهێنن بۆ فرۆشتن، لێیان ناکڕین، نە لە ڕۆژی شەممەدا و نە لە ڕۆژی پیرۆز. هەروەها هەر حەوت ساڵ جارێک زەوییەکانمان بە بەیاری بەجێدەهێڵین و لە قەرزەکانیشمان خۆشدەبین. |
|
| 32 |
|
| «جێبەجێکردنی ئەو فەرمانە بەسەر خۆماندا دەسەپێنین کە ساڵانە سێ یەکی شاقلێک بخەینە ئەستۆی خۆمان بۆ خزمەتی ماڵی خودامان: |
|
| 33 |
|
| بۆ نانی تەرخانکراو؛ بۆ پێشکەشکراوی دانەوێڵەی بەردەوام و قوربانی سووتاندنی بەردەوام؛ بۆ پێشکەشکراوەکانی شەممە و سەرەمانگ و جەژنەکان؛ بۆ پێشکەشکراوە پیرۆزەکان؛ بۆ قوربانییەکانی گوناه بۆ کەفارەتی ئیسرائیل و بۆ هەموو خزمەتەکانی ماڵی خودامان. |
|
| 34 |
|
| «هەروەها ئێمەی کاهین لەگەڵ لێڤییەکان و گەل تیروپشکمان کرد کە ساڵانە لە کاتی دیاریکراودا هەر بنەماڵەیەک دار بۆ ماڵی خوداکەمان بهێنێت، بۆ ئەوەی هەروەک لە تەوراتدا نووسراوە لەسەر قوربانگای یەزدانی پەروەردگارمان بسووتێنرێت. |
|
| 35 |
|
| «هەروەها بۆ هێنانی یەکەمین بەرهەمی خاکەکەمان و یەکەم بەری هەموو درەختێکی میوە ساڵ بە ساڵ بۆ ماڵی یەزدان. |
|
| 36 |
|
| «لەگەڵ کوڕی نۆبەرە و نۆبەرەی هەموو نێرینەیەکی ئاژەڵەکانمان، هەروەک لە تەوراتدا نووسراوە، لەگەڵ نۆبەرەی مانگا و مەڕەکانمان هەتا بیانهێنین بۆ ماڵی خوداکەمان بۆ ئەو کاهینانەی کە لە ماڵی خوداکەمان خزمەت دەکەن. |
|
| 37 |
|
| «هەروەها یەکەمین هەویر و پێشکەشکراوی دانەوێڵەمان و بەروبوومی هەموو دارێک و شەراب و زەیت بۆ کاهینەکان دەهێنن بۆ ناو ژوورەکانی ماڵی خودامان. هەروەها دەیەکی بەروبوومەکانمان بۆ لێڤییەکان دەبێت، چونکە ئەوە لێڤییەکانن کە دەیەک لە هەموو ئەو شارۆچکانە کۆدەکەنەوە کە ئێمە تێیاندا کار دەکەین. |
|
| 38 |
|
| کاهینێکی نەوەی هارون لەگەڵ لێڤییەکاندا دەبێت کاتێک لێڤییەکان دەیەک وەردەگرن، لێڤییەکانیش دەیەک لە دەیەکی وەرگیراو دەدەنە گەنجینەی ماڵی خودامان. |
|
| 39 |
|
| نەوەی ئیسرائیل بە نەوەی لێڤیشەوە، دیاری دانەوێڵە و شەرابی نوێ و زەیت دەهێننە ژوورەکان، قاپوقاچاغەکانی پیرۆزگا و کاهینە خزمەتکار و دەرگاوان و گۆرانیبێژەکانیش لەوێن. «واز لە ماڵی خودای خۆمان ناهێنین.» |
|
|
|
|