|
| 1 |
|
| ئەوە بوو کە شووراکە بنیاد نراوە و دەرگاکانم دانا، دەرگاوان و گۆرانیبێژ و لێڤییەکان دانران. |
|
| 2 |
|
| فەرمانم کرد حەنانی برام و حەنەنیای سەرۆکی قەڵاکە سەرپەرشتی ئۆرشەلیم بکەن، چونکە حەنەنیا پیاوێکی دەستپاک بوو، لەوانی دیکە زیاتر لە خودا دەترسا. |
|
| 3 |
|
| پێم گوتن: «هەتا خۆر گەرم نەبێت، نابێت دەروازەکانی ئۆرشەلیم بکرێنەوە. دەبێ دەرگاوانەکان پێش ڕۆیشتنیان دەرگاکان دابخەن و شمشیرەیان لێبدەن. هەروەها هەندێک دانیشتووانی ئۆرشەلیم بکرێنە پاسەوان، هەندێکیان لە شوێنی پاسەوانی دیاریکراوی خۆیان و هەندێکیشیان بەرامبەری ماڵەکەی خۆیان.» |
|
| 4 |
|
| شارەکە بەرفراوان و گەورە بوو، گەلێکی کەمیش لەناویدا بوو، هێشتا ماڵەکان بنیاد نەنرابوون. |
|
| 5 |
|
| ئیتر خودا خستییە دڵمەوە کە خانەدان و کاربەدەست و گەل کۆبکەمەوە بۆ تۆمارکردنی ڕەچەڵەکیان، جا تۆماری ڕەچەڵەکنامەی ئەوانەم دۆزییەوە کە یەکەم جار لە ڕاپێچکراوی گەڕابوونەوە، بینیم ئەمەی تێدا نووسراوە: |
|
| 6 |
|
| ئەمانەش خەڵکی هەرێمەکەن، ئەوانەی لە ڕاپێچکراوی گەڕانەوە، ئەوانەی نەبوخودنەسری پاشای بابل ڕاپێچی کردبوون (ئەوان گەڕانەوە ئۆرشەلیم و یەهودا، هەریەکە بۆ شارۆچکەکەی خۆی. |
|
| 7 |
|
| ئەوانەی لەگەڵ زروبابل هاتنەوە، یەشوع، نەحەمیا، عەزەریا، ڕەعەمیا، نەحەمانی، مۆردەخای، بیلشان، میسپەرەت، بیگڤەی، نەحوم و بەعەنا.) ژمارەی پیاوانی گەلی ئیسرائیل: |
|
| 8 |
|
| نەوەی پەرعۆش، دوو هەزار و سەد و حەفتا و دوو؛ |
|
| 9 |
|
| نەوەی شەفەتیا، سێ سەد و حەفتا و دوو؛ |
|
| 10 |
|
| نەوەی ئارەح، شەش سەد و پەنجا و دوو؛ |
|
| 11 |
|
| نەوەی پەحەتمۆئاب لە نەوەی یێشوع و یۆئاب، دوو هەزار و هەشت سەد و هەژدە؛ |
|
| 12 |
|
| نەوەی ئیلام، هەزار و دوو سەد و پەنجا و چوار؛ |
|
| 13 |
|
| نەوەی زەتو، هەشت سەد و چل و پێنج؛ |
|
| 14 |
|
| نەوەی زەکای، حەوت سەد و شەست؛ |
|
| 15 |
|
| نەوەی بەنوی، شەش سەد و چل و هەشت؛ |
|
| 16 |
|
| نەوەی بێڤەی، شەش سەد و بیست و هەشت؛ |
|
| 17 |
|
| نەوەی عەزگاد، دوو هەزار و سێ سەد و بیست و دوو؛ |
|
| 18 |
|
| نەوەی ئەدۆنیقام، شەش سەد و شەست و حەوت؛ |
|
| 19 |
|
| نەوەی بیگڤەی، دوو هەزار و شەست و حەوت؛ |
|
| 20 |
|
| نەوەی عادین، شەش سەد و پەنجا و پێنج؛ |
|
| 21 |
|
| نەوەی ئاتێر لە حەزقیا، نەوەد و هەشت؛ |
|
| 22 |
|
| نەوەی حاشوم، سێ سەد و بیست و هەشت؛ |
|
| 23 |
|
| نەوەی بێسای، سێ سەد و بیست و چوار؛ |
|
| 24 |
|
| نەوەی حاریف، سەد و دوازدە؛ |
|
| 25 |
|
| نەوەی گبعۆن، نەوەد و پێنج. |
|
| 26 |
|
| پیاوانی بێتلەحم و نەتۆفا، سەد و هەشتا و هەشت؛ |
|
| 27 |
|
| پیاوانی عەناتۆت، سەد و بیست و هەشت؛ |
|
| 28 |
|
| پیاوانی بێتعەزماڤێت، چل و دوو؛ |
|
| 29 |
|
| پیاوانی قیریەت یەعاریم، کەفیرا و بئێرۆت، حەوت سەد و چل و سێ؛ |
|
| 30 |
|
| پیاوانی ڕامە و گەڤەع، شەش سەد و بیست و یەک؛ |
|
| 31 |
|
| پیاوانی میخماس، سەد و بیست و دوو؛ |
|
| 32 |
|
| پیاوانی بێتئێل و عای، سەد و بیست و سێ؛ |
|
| 33 |
|
| پیاوانی نەبۆکەی دیکە، پەنجا و دوو؛ |
|
| 34 |
|
| پیاوانی ئیلامەکەی دیکە، هەزار و دوو سەد و پەنجا و چوار؛ |
|
| 35 |
|
| پیاوانی حاریم، سێ سەد و بیست؛ |
|
| 36 |
|
| پیاوانی ئەریحا، سێ سەد و چل و پێنج؛ |
|
| 37 |
|
| پیاوانی لۆد، حادید و ئۆنۆ، حەوت سەد و بیست و یەک؛ |
|
| 38 |
|
| پیاوانی سەنائا، سێ هەزار و نۆ سەد و سی. |
|
| 39 |
|
| کاهینەکان: نەوەی یەدایا لە بنەماڵەی یێشوع، نۆ سەد و حەفتا و سێ؛ |
|
| 40 |
|
| نەوەی ئیمێر، هەزار و پەنجا و دوو؛ |
|
| 41 |
|
| نەوەی پەشحور، هەزار و دوو سەد و چل و حەوت؛ |
|
| 42 |
|
| نەوەی حاریم، هەزار و حەڤدە. |
|
| 43 |
|
| لێڤییەکان: نەوەی یێشوع لە نەوەی قەدمیێل، لە نەوەی هۆدەڤیا، حەفتا و چوار. |
|
| 44 |
|
| گۆرانیبێژەکان: نەوەی ئاساف، سەد و چل و هەشت. |
|
| 45 |
|
| دەرگاوانەکان: نەوەکانی شەلوم، ئاتێر، تەلمۆن، عەقوڤ، حەتیتا و شۆڤای، سەد و سی و هەشت. |
|
| 46 |
|
| خزمەتکارانی پەرستگا: نەوەکانی چیحا، حەسوفا، تەباعۆت، |
|
| 47 |
|
| قێرۆس، سیعا، پادۆن، |
|
| 48 |
|
| لەڤانا، حەگابا، شەلمای، |
|
| 49 |
|
| حانان، گیدێل، گەحەر، |
|
| 50 |
|
| ڕەئایا، ڕەچین، نەقۆدا، |
|
| 51 |
|
| گەزام، عوزە، پاسێیەح، |
|
| 52 |
|
| بێسەی، مەعونیم، نەفوسیم، |
|
| 53 |
|
| بەقبوق، حەقوفا، حەرحور، |
|
| 54 |
|
| بەچلوت، مەحیدا، حەرشا، |
|
| 55 |
|
| بەرقۆس، سیسرا، تەمەح، |
|
| 56 |
|
| نەچیەح و حەتیفا. |
|
| 57 |
|
| نەوەی خزمەتکارەکانی سلێمان: نەوەکانی سۆتەی، سۆفەرەت، پەریدا، |
|
| 58 |
|
| یەعلا، دەرکۆن، گیدێل، |
|
| 59 |
|
| شەفەتیا، حەتیل، پۆخەرەتهەچەڤایم و ئامۆن. |
|
| 60 |
|
| سەرجەم خزمەتکارانی پەرستگا و نەوەکانی خزمەتکارانی سلێمان، سێ سەد و نەوەد و دوو بوون. |
|
| 61 |
|
| ئەمانەش ئەوانەن کە لە شارۆچکەکانی تێلمەلەح، تێلحەرشا، کەروڤ، ئەدۆن و ئیمێرەوە سەرکەوتن، بەڵام نەیانتوانی پێناسەی بنەماڵە و ڕەچەڵەکیان دیاری بکەن کە لە نەوەی ئیسرائیلن: |
|
| 62 |
|
| نەوەکانی دەلایا و تۆڤییا و نەقۆدا، شەش سەد و چل و دوو. |
|
| 63 |
|
| لە کاهینەکانیش: نەوەکانی حۆڤەیا، هەقۆچ و بەرزیلەی، کە کچێکی بەرزیلەیی گلعادی هێنا و ناوی ئەوی لێنرا. |
|
| 64 |
|
| ئەمانە بەدوای ڕەچەڵەکنامەکانیاندا گەڕان، بەڵام نەدۆزرانەوە، لەبەر ئەوە لە کاهینیێتی قەدەغە کران. |
|
| 65 |
|
| پارێزگارەکە پێی گوتن کە نابێت لە خواردنە هەرەپیرۆزەکان بخۆن هەتا ئەو کاتەی کاهینێک بۆ ئوریم و تومیم دادەنرێت. |
|
| 66 |
|
| هەموو کۆمەڵەکە پێکەوە چل و دوو هەزار و سێ سەد و شەست کەس بوون، |
|
| 67 |
|
| جگە لە خزمەتکار و کارەکەرەکانیان کە حەوت هەزار و سێ سەد و سی و حەوت کەس بوون، هەروەها دوو سەد و چل و پێنج گۆرانیبێژی پیاو و ژنیان هەبوو. |
|
| 68 |
|
| حەوت سەد و سی و شەش ئەسپ ، دوو سەد و چل و پێنج هێستر، |
|
| 69 |
|
| چوار سەد و سی و پێنج وشتر، شەش هەزار و حەوت سەد و بیست گوێدرێژ هەبوون. |
|
| 70 |
|
| هەندێک لە گەورەی بنەماڵەکان بەخشینیان بۆ کارەکە پێشکەش کرد. پارێزگارەکە هەزار درهەم زێڕی بە گەنجینە و پەنجا تاس و پێنج سەد و سی کراسی بە کاهینەکان بەخشی. |
|
| 71 |
|
| هەندێکیش لە گەورەی بنەماڵەکان بەخشینیان دایە گەنجینەی بەڕێوەبردنی کارەکە، بیست هەزار درهەمی زێڕ و دوو هەزار و دوو سەد مەنای زیو. |
|
| 72 |
|
| ئەوەی پاشماوەی گەل بەخشییان، بیست هەزار درهەمی زێڕ، دوو هەزار مەنای زیو، لەگەڵ شەست و حەوت کراس بۆ کاهینەکان. |
|
| 73 |
|
| کاهین، لێڤی، دەرگاوان، گۆرانیبێژ و خزمەتکارانی پەرستگا، لەگەڵ هەندێک کەسی دیکە و پاشماوەی ئیسرائیلییەکان لە شارۆچکەکانیان نیشتەجێ بوون. کاتێک مانگی حەوت هات، نەوەی ئیسرائیل لە شارۆچکەکانی خۆیان بوون. |
|
|
|
|