|
| 1 |
|
| ئەیوبیش وەڵامی دایەوە: |
|
| 2 |
|
| «ڕاستە ئێوە گەلێکن، بە مردنتان داناییش دەمرێت، |
|
| 3 |
|
| بەڵام منیش وەک ئێوە تێگەیشتنم هەیە، من لە ئێوە کەمتر نیم. ئایا ئەوەی تۆ دەیڵێیت لای هەموو کەسێک نەزانراوە؟ |
|
| 4 |
|
| «لە خودا پاڕامەوە و ئەویش وەڵامی دایەوە، بەڵام بووم بە گاڵتەجاڕی هاوڕێیەکانم، هەرچەندە پیاوێکی ڕاستودروست و بێ کەموکوڕیم، بوومە مایەی گاڵتەجاڕی! |
|
| 5 |
|
| کەسێکی دڵنیا گاڵتە بە شکستی پێ هەڵخلیسکاو دەکات. |
|
| 6 |
|
| چادری تێکدەران ئارامە و ئاسوودەییش بۆ ئەوانەی خودا تووڕە دەکەن، بۆ ئەوانەی بە دەستی خۆیان بتەکانیان دەهێنن. |
|
| 7 |
|
| «بەڵام پرسیار لە ئاژەڵان بکە، ئەوان فێرت دەکەن، هەروەها پرسیار لە باڵندەی ئاسمانیش بکە، ئەوان پێت ڕادەگەیەنن؛ |
|
| 8 |
|
| یان لەگەڵ زەوی بدوێ، فێرت دەکات، ماسی دەریاش بۆت باس دەکەن. |
|
| 9 |
|
| کام لەمانە نازانێت کە دەستی خودا ئەمەی ئەنجام داوە؟ |
|
| 10 |
|
| ئەوەی ژیانی هەموو زیندووێک و ڕۆحی هەموو مرۆڤێکی لەناو دەستدایە؟ |
|
| 11 |
|
| ئایا گوێ قسەکان تاقی ناکاتەوە و مەڵاشوو تامی خواردن ناکات؟ |
|
| 12 |
|
| لە ڕیش سپیێتی دانایی و لە تەمەن درێژیش تێگەیشتن. |
|
| 13 |
|
| «دانایی و تواناداری لەلای خوداوەیە، ڕاوێژ و تێگەیشتن هی ئەون. |
|
| 14 |
|
| ئەوەی دەڕووخێنێت بنیاد نانرێتەوە، ئەگەر دەرگای لەسەر کەسێک داخست لێی ناکرێتەوە. |
|
| 15 |
|
| ڕێ لە ئاو دەگرێت، وشکەساڵی دێت، بەڕەڵای دەکات زەوی سەرەوژێر دەکات. |
|
| 16 |
|
| هێز و دانایی لەلای ئەوە، چەواشەکار و چەواشەکراو هی ئەون. |
|
| 17 |
|
| ڕاوێژکاران بە پێ خاوسی دەبات، دادوەران تووشی شێتی دەکات. |
|
| 18 |
|
| کۆتی پاشاکان دەکاتەوە و ناوقەدیان بە پشتێن دەبەستێتەوە. |
|
| 19 |
|
| کاهینەکان بە پێ خاوسی دەبات و پتەوەکان سەرەوژێر دەکات. |
|
| 20 |
|
| ڕێگری گفتوگۆ لە شارەزایان دەکات، ژیری لە پیران دەستێنێتەوە. |
|
| 21 |
|
| سووکایەتی بەسەر پایەداراندا دەبارێنێت و پشتێنی بەهێزان شل دەکاتەوە. |
|
| 22 |
|
| قووڵاییەکان لە تاریکی ئاشکرا دەکات و سێبەری مەرگ بۆ ڕووناکی دەردەخات. |
|
| 23 |
|
| نەتەوەکان مەزن دەکات و لەناویان دەبات، نەتەوەکان بەرفراوان دەکات و پەرتەوازەیان دەکات. |
|
| 24 |
|
| مێشک لە سەرکردەکانی گەلی زەوی دەستێنێتەوە و لە چۆڵەوانییەکی بێ ڕێگا وێڵیان دەکات. |
|
| 25 |
|
| لە تاریکیدا بە پەلەکوتێ دەڕۆن و ڕووناکی نییە، وەک سەرخۆش بە ئەملا و ئەولادا دەکەون. |
|
|
|
|