كوردی سۆرانی ستاندهرد
|
| 1 |
| بیلدەدی شوحیش وەڵامی دایەوە: |
| 2 |
| «هەتا کەی تەڵە بۆ قسە دەنێنەوە؟ تێبگەن ئینجا ئێمە دەتوانین قسە بکەین. |
| 3 |
| بۆچی بە ئاژەڵ دانراین و لەبەرچاوتان گێل بووین؟ |
| 4 |
| ئەی ئەوەی لە ڕقی خۆی، خۆی دەخواتەوە، ئایا لەبەر تۆ زەوی چۆڵ بکرێت و تاشەبەرد لە جێی خۆی بجوڵێت؟ |
| 5 |
| «بەڵێ چرای بەدکاران دەکوژێتەوە و گڕی ئاگرەکەی ڕووناکی نابەخشێت. |
| 6 |
| لەناو چادرەکەی ڕووناکی تاریک دەبێت و چراکەی تەنیشتی دەکوژێتەوە. |
| 7 |
| هێزی هەنگاوەکانی کورت دەبن و ڕاوێژەکەی خۆی دەیخات. |
| 8 |
| بە پێیەکانی خۆی بۆ ناو داو هەنگاو دەنێت، جا لەناو تۆڕدا گیر دەخوات. |
| 9 |
| تەڵە پاژنەی پێی دەگرێت و فاقە توند دەیگرێت. |
| 10 |
| داوەکانی لە زەوی شاردراونەتەوە و تەڵەکەی لەسەر ڕێگایە. |
| 11 |
| بەڵاکان لە هەموو لایەکەوە دەیتۆقێنن و هەنگاوبەهەنگاو دوای کەوتوون. |
| 12 |
| برسیێتی بڕستی لێ بڕی و کارەسات چاوەڕێی کەوتنی دەکات. |
| 13 |
| نەخۆشی پارچەکانی پێستەکەی دەخوات، یەکەم بەری مەرگ ئەندامەکانی لەشی دەخوات. |
| 14 |
| لە ئارامی ناو چادرەکەی خۆی دەڕفێنرێت، بەرەو لای پاشای بەڵاکان پەلکێش دەکرێت. |
| 15 |
| ئەوەی هی ئەو نییە لەناو چادرەکەی نیشتەجێ دەبێت، گۆگرد بەسەر جێی مانەوەی پەخش دەکرێت. |
| 16 |
| لە ژێرەوە ڕەگوڕیشەی وشک دەبێت و لە سەرەوەش لقەکانی سیس دەبن. |
| 17 |
| یادەوەری لە زەوی نامێنێت و لەسەر ڕووی وشکانیش هیچ ناوێکی نییە. |
| 18 |
| لە ڕووناکییەوە پاڵ دەدرێت بۆ تاریکی و لە جیهان دەردەکرێت. |
| 19 |
| نە نەوە و نە وەچەی لەنێو گەلەکەی دەبێت، نە دەربازبوو لەنێو چادرەکانی. |
| 20 |
| خەڵکی ڕۆژئاوا لە ڕۆژی حوکمدان لەسەر ئەودا دەحەپەسێن، گەلانی ڕۆژهەڵات مووچڕکەیان پێدا دێت. |
| 21 |
| ئەوە نشینگەی بەدکارانە و ئەمە شوێنی ئەوانەیە کە خودا ناناسن.» |
| Notayan Tomar Bikin |
https://beblia.bible:81/BibleAudio/kurdish/job/018.mp3
42
18