كوردی سۆرانی ستاندهرد
|
| 1 |
| ئەیوبیش وەڵامی دایەوە: |
| 2 |
| «چۆن یارمەتی ئەوەت دا کە هێزی نییە! چۆن بازووی بێ توانات گرت و ڕزگار کرد! |
| 3 |
| چۆن ڕاوێژت کرد بۆ ئەوەی دانایی نییە! چۆن زانینی زۆرت دەرخست! |
| 4 |
| بە یارمەتی کێ وتەکانت ڕاگەیاند و ڕۆحی کێ لە زارتەوە قسەی کرد؟ |
| 5 |
| «تارماییەکان لە جیهانی مردوواندا لە سامناکی خودا دەلەرزن. |
| 6 |
| جیهانی مردووان لەبەردەم خودا ئاشکرایە، شوێنی لەناوچوون شاردراوە نییە. |
| 7 |
| ئاسمانی باکوور بەسەر بۆشاییدا لێک دەکێشێت و زەوی لەسەر هیچ هەڵدەواسێت. |
| 8 |
| ئاو لەناو هەورەکانی دەپێچێتەوە و هەور لەژێری نادڕێت. |
| 9 |
| ڕووی مانگی چواردە شەوە دەشارێتەوە، هەوری خۆی بەسەردا بڵاو دەکاتەوە. |
| 10 |
| ئاسۆی لەسەر ڕووی ئاوەکان کێشاوە وەک سنوور لەنێوان ڕووناکی و تاریکی. |
| 11 |
| کۆڵەکەکانی ئاسمان دەلەرزن و لە سەرزەنشتکردنەکەی دەتۆقن. |
| 12 |
| بە هێزی خۆی دەریا دەهەژێنێت و بە تێگەیشتنی خۆی زەبر لە ڕەهەڤ دەوەشێنێت. |
| 13 |
| بە هەناسەی ئەو ئاسمان ساماڵە و دەستی ئەو مارە هەڵاتووەکەی پێکا. |
| 14 |
| بێگومان ئەمانە شتە دەرەکییەکانی کارەکانی ئەون. هەواڵەکانی بە چرپە دێنە بەر گوێمان! ئیتر کێ لە هەورەتریشقەی هێزی تێدەگات؟» |
| Notayan Tomar Bikin |
https://beblia.bible:81/BibleAudio/kurdish/job/026.mp3
42
26