|
| 1 |
|
| ئەیوب دیسان بە هەمان شێوە قسەی کردەوە و گوتی: |
|
| 2 |
|
| «بە گیانی خودا کە مافی خۆمی لێم داماڵیوە، سوێند بە توانادارەکە کە ناخی منی تاڵکردووە، |
|
| 3 |
|
| هەتا ئەو کاتەی کە ژیانم لەبەر بێت، هەناسەی خودا لە لووتمدا بێت، |
|
| 4 |
|
| لێوەکانم بە خراپە نادوێن و زمانم بە فێڵ ناگەڕێت. |
|
| 5 |
|
| لە من بەدوور بێت بڵێم کە ڕاستییەکەی لای ئێوەیە، هەتا ئەو کاتەی ژیان بەدەستەوە دەدەم دروستی لە خۆم دانابڕم. |
|
| 6 |
|
| دەستم بە ڕاستودروستی خۆمەوە گرتووە و شلی ناکەم، بە درێژایی ژیانم ویژدانم سەرزەنشتم ناکات. |
|
| 7 |
|
| «با دوژمنم وەک بەدکار بێت و بەرهەڵستکارم وەک زۆردار بێت. |
|
| 8 |
|
| خوانەناس کە دەبڕدرێتەوە چ هیوایەکی هەیە، کاتێک خودا ژیانی دەڕفێنێت؟ |
|
| 9 |
|
| ئایا خودا گوێی لە هاواری دەبێت کە تەنگانەی بەسەردا دێت؟ |
|
| 10 |
|
| یان ئایا بە توانادارەکە دڵخۆش دەبێت؟ ئایا هەموو کاتێک داوا لە خودا دەکات؟ |
|
| 11 |
|
| «من توانای خوداتان پێ دەناسێنم؛ کارەکانی توانادارەکە لە ئێوە ناشارمەوە. |
|
| 12 |
|
| ئەوەتا ئێوە هەمووتان بینیتان، ئیتر بۆچی بە پووچی دەدوێن؟ |
|
| 13 |
|
| «ئەمە بەشی کەسی بەدکارە لەلایەن خوداوە، میراتی ستەمکارە کە لە توانادارەکەوە وەریدەگرن. |
|
| 14 |
|
| ئەگەر کوڕانی زۆر بوون ئەوا بۆ شمشێرن و نەوەکەشی تێر نان نابن. |
|
| 15 |
|
| دەرد پاشماوەکەی دەخاتە ناو گۆڕ و بێوەژنەکانیان ناگرین. |
|
| 16 |
|
| ئەگەر زیو وەک خۆڵ و جلوبەرگ وەک قوڕ کەڵەکە بکات، |
|
| 17 |
|
| ئەوەی ئامادەی دەکات ڕاستودروست لەبەری دەکات، بێتاوان زیوەکەی دابەش دەکات. |
|
| 18 |
|
| وەک قۆزاخەی مۆرانە ماڵەکەی خۆی بنیاد دەنێت و وەک کەپرێک چاودێر دروستی بکات. |
|
| 19 |
|
| بە دەوڵەمەندی ڕادەکشێت، بەڵام جارێکی دیکە نایکات؛ کە چاوی دەکاتەوە هیچی نەماوە. |
|
| 20 |
|
| کارەساتەکان وەک لافاو پێی دەگەن، ڕەشەبایەک بە شەو دەیڕفێنێت. |
|
| 21 |
|
| بای ڕۆژهەڵات هەڵیدەگرێت و دەڕوات، لە شوێنی خۆی ڕایدەماڵێت. |
|
| 22 |
|
| لەبەردەم با بەهێزەکە هەڵدێت، بایەکەش بەبێ بەزەیی لێی دەدات. |
|
| 23 |
|
| بە گاڵتەپێکردنەوە چەپڵەی بۆ لێدەدات، بە فیکەلێدان لە جێی خۆیەوە دەریدەکات.» |
|
|
|
|