كوردی سۆرانی ستاندهرد
|
| 1 |
| ئینجا ئەلیفازی تێمانی وەڵامی دایەوە: |
| 2 |
| «ئەگەر یەکێک قسەیەک بکات دڵگران دەبیت؟ بەڵام کێ دەتوانێت لە قسەکردن ڕابوەستێت؟ |
| 3 |
| لە یادت بێ تۆ ڕێنمایی زۆر کەست کردووە و دەستە شلبووەکانت توند کردووە. |
| 4 |
| قسەکانت ئەوانەی هەستاندەوە کە کەوتوون و ئەژنۆ لەرزۆکەکانت چەسپاند. |
| 5 |
| بەڵام ئێستا کە خۆت تووشی تەنگانە بوویت، ورەت بەرداوە، لەوەی کە بەسەر خۆت هاتووە، پەرێشان بوویت. |
| 6 |
| ئایا پشت بە لەخواترسییەکەت نابەستیت؟ ئایا بێ کەموکوڕییەکەت هیوابەخش نییە؟ |
| 7 |
| «بەبیر خۆتی بهێنەرەوە، بێتاوانێکت بینیوە فەوتابێت، یاخود کەسە سەرڕاستەکان لەناوچووبن؟ |
| 8 |
| وەک بینیوتە، ئەوانەی خراپە دەکێڵن و چەرمەسەری دەچێنن، خۆیان دروێنەی دەکەن. |
| 9 |
| بە هەناسەی خودا لەناودەچن و بە بای تووڕەییەکەی نامێنن. |
| 10 |
| مڕەمڕی شێر و دەنگی نەڕەی و کەڵبەی شێرەکان شکێنران. |
| 11 |
| شێر دەفەوتێت لەبەر نەبوونی نێچیر و بەچکەی شێرەکە پەرتەوازە دەبن. |
| 12 |
| «وشەیەک بۆ لای من دزەی کرد، گوێم چرپەیەکی بیست. |
| 13 |
| لە مۆتەکەی شەومدا کاتێک مرۆڤ خەوێکی قووڵ دەیباتەوە، |
| 14 |
| ترس و تۆقینێک منی داگرت و هەموو ئێسکەکانم لەرزین. |
| 15 |
| ڕۆحێک بە بەردەممدا تێپەڕی و مووەکانی لەشم مووچڕکەیان پێدا هات. |
| 16 |
| ڕاوەستا، بەڵام نەمزانی چی بوو، شێوەیەک لەبەرچاوم بوو، چرپەیەک و دەنگێکم بیست: |
| 17 |
| ”ئایا مرۆڤ لە خودا ڕاستودروستترە، یان پیاو لە بەدیهێنەرەکەی بێگەردتر دەبێت؟ |
| 18 |
| ئەگەر خودا متمانە بە خزمەتکارەکانی نەکات و گومڕایی بخاتە پاڵ فریشتەکانی، |
| 19 |
| ئەی چەند زیاتر متمانە بە دانیشتووانی ناو خانووی قوڕ ناکات، ئەوانەی بنەچەیان لە خۆڵەوەیە و وەک مۆرانە پان دەکرێنەوە. |
| 20 |
| لەنێوان بەیانی و ئێوارەدا تێکدەشکێنرێن، بێ ئەوەی کەس ئاگای لێیان بێت بۆ هەتاهەتایە لەناودەچن. |
| 21 |
| ئایا گوریسی ڕەشماڵەکانیان هەڵنەکێشراوە، تاکو بەبێ دانایی بمرن؟“ |
| Notayan Tomar Bikin |
https://beblia.bible:81/BibleAudio/kurdish/job/004.mp3
42
4