×

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

Zebûr ١٠٠

1
ئەی هەموو زەوی، هاواری خۆشی بۆ یەزدان بکەن،
2
بە شادمانییەوە یەزدان بپەرستن، بە هەلهەلەوە وەرنە بەردەمی.
3
بزانن کە یەزدان خودایە، ئەوە کە ئێمەی دروستکردووە و ئێمەش هی ئەوین، ئێمە گەل و مەڕی لەوەڕگای ئەوین.
4
بە سوپاسەوە بڕۆنە ناو دەروازەکانی ، بە ستایشەوە بڕۆنە ناو حەوشەی پەرستگاکەی، سوپاسی بکەن و ستایشی ناوی بکەن،
5
چونکە یەزدان چاکە و خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە، دڵسۆزیشی بۆ نەوە دوای نەوەیە.
Kurdish Bible 2020
٢٠٢٠ Biblica, Inc بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. هەموومافەەەکانی پارێزراوە. Holy Bible, Kurdi Sorani Standard™ 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc
:
Notayan Tomar Bikin