|
| 1 |
|
| ئەی یەزدان، گوێ لە نوێژم بگرە، با هاوارم بگاتە لات. |
|
| 2 |
|
| لە ڕۆژی تەنگانەدا ڕووی خۆتم لێ مەشارەوە، لەو ڕۆژەی کە هاوارت بۆ دەکەم گوێم بۆ شل بکە، زوو وەڵامم بدەوە. |
|
| 3 |
|
| ڕۆژگارم وەک دووکەڵ ڕەوییەوە، ئێسکم وەک پشکۆ گڕی گرتووە. |
|
| 4 |
|
| هەڵپڕووکاوە، دڵم وشک بووەتەوە، نانخواردنم لەبیر نەماوە. |
|
| 5 |
|
| لە دەنگی ناڵەم ئێسکم بە پێستمەوە نووساوە. |
|
| 6 |
|
| وەک کوندەپەپووی بیابانم لێهاتووە لە چۆڵەوانیدا، وەک کوندەپەپووی کەلاوەم لێهاتووە. |
|
| 7 |
|
| ڕادەکشێم و وەک چۆلەکەیەکی تەنهای سەربانم لێهاتووە. |
|
| 8 |
|
| بە درێژایی ڕۆژ دوژمنەکانم سووکایەتیم پێ دەکەن، ئەوانەی لە دژی منن وەک شێتیان لێ هاتووە، نەفرەتم لێدەکەن. |
|
| 9 |
|
| بۆیە خۆڵەمێش دەخۆم وەک نان، فرمێسکم تێکەڵ بە خواردنەوەم بووە، |
|
| 10 |
|
| لەبەر تووڕەیی زۆری تۆ، چونکە هەڵتگرتم و فڕێتدام. |
|
| 11 |
|
| ڕۆژگارم وەک سێبەری خوارە، خۆشم وەک گیا وشک دەبمەوە. |
|
| 12 |
|
| تۆش ئەی یەزدان، هەتاهەتایە لەسەر تەختی، نەوە دوای نەوە یادت دەکەنەوە. |
|
| 13 |
|
| تۆ هەڵدەستیت و بەزەییت بە سییۆن دێتەوە، چونکە ماوەی میهرەبانییە، کاتی هاتووە. |
|
| 14 |
|
| خزمەتکارەکانت بە تاسەوەن بۆ بەردەکانی، دڵیان دەسووتێ بۆ خۆڵەکەی. |
|
| 15 |
|
| هەموو نەتەوەکان لە ناوی یەزدان دەترسن، هەموو پاشاکانی زەویش لە شکۆمەندیت، |
|
| 16 |
|
| چونکە کە یەزدان سییۆن بنیاد دەنێتەوە، بە شکۆمەندی خۆی دەبینرێت. |
|
| 17 |
|
| ئاوڕ لە نوێژی ڕووتوڕەجاڵەکان دەداتەوە، نوێژەکانیان بە کەم نازانێت. |
|
| 18 |
|
| ئەمە بۆ نەوەی داهاتوو دەنووسرێت، تاکو ئەو نەوەیە ستایشی یەزدان بکەن، کە هێشتا لەدایک نەبوونە: |
|
| 19 |
|
| «یەزدان لە بەرزایی پیرۆزگای خۆیەوە دەڕوانێتە خوارێ، لە ئاسمانەوە سەیری زەوی دەکات، |
|
| 20 |
|
| بۆ ئەوەی گوێی لە ناڵەی دیلەکان بێت، ئەوانە ئازاد بکات کە دراونەتە دەست مردن.» |
|
| 21 |
|
| جا لە سییۆن ناوی یەزدان ڕادەگەیەنرێت، لە ئۆرشەلیم ستایشی، |
|
| 22 |
|
| کاتێک گەلان و پاشایەتییەکان پێکەوە بۆ پەرستنی یەزدان کۆدەبنەوە. |
|
| 23 |
|
| لە ناوەڕاستی تەمەنم هێزی کزکردم، ڕۆژگاری کورتکردم. |
|
| 24 |
|
| گوتی: «ئەی خودای من، لە ناوەڕاستی ڕۆژگارم لام مەدە، ساڵانی تۆ بۆ نەوە دوای نەوەیە. |
|
| 25 |
|
| لە سەرەتاوە بناغەی زەویت دانا، ئاسمانیش دەستکردی تۆیە. |
|
| 26 |
|
| ئەوان لەناودەچن، بەڵام تۆ دەمێنیت، هەموو وەک کراس کۆن دەبن، وەک جلوبەرگ دەیانگۆڕیت و فڕێدەدرێن. |
|
| 27 |
|
| بەڵام تۆ هەروەک خۆتی، ساڵانی تۆ کۆتایی نایەت. |
|
| 28 |
|
| کوڕی خزمەتکارەکانت نیشتەجێ دەبن و نەوەکانیان لەبەردەمت دەچەسپێن.» |
|
|
|
|