|
| 1 |
|
| ئەی خودایە، ئەوەی ستایشت دەکەم، بێدەنگ مەبە، |
|
| 2 |
|
| چونکە دەمی بەدکار و دەمی فریودەر لێم کراونەتەوە، بە زمانی درۆ قسەم لەسەر دەکەن. |
|
| 3 |
|
| بە قسەی ڕقەوە دەوریان گرتووم، بەبێ هۆ لە دژم دەجەنگن. |
|
| 4 |
|
| لە جیاتی خۆشەویستییەکەم دژایەتیم دەکەن، بەڵام من نوێژم کردووە. |
|
| 5 |
|
| لە پاداشتی چاکە خراپەم لەگەڵ دەکەن، ڕقیش لە پاداشتی خۆشەویستیم. |
|
| 6 |
|
| بەدکارێکی لەسەر دابنێ، با سکاڵاکار لەلای ڕاستیەوە ڕاوەستێت. |
|
| 7 |
|
| با لە دادگایی تاوانبار بکرێت، با نوێژی بۆی بە گوناه دابنرێت. |
|
| 8 |
|
| با ڕۆژگاری کورت بێت، یەکێکی دیکە ئەرکەکەی ئەو وەربگرێت! |
|
| 9 |
|
| با کوڕەکانی هەتیو بن، ژنی بێوەژن بێت. |
|
| 10 |
|
| با کوڕەکانی سەرگەردان بن و سواڵ بکەن، لە ماڵە کاولەکانیان دەربکرێن. |
|
| 11 |
|
| با هەرچی هەیەتی خاوەن قەرز بیبات، بێگانەش بەری ڕەنجی تاڵان بکەن. |
|
| 12 |
|
| با کەس نەبێت دەستی خۆشەویستی بۆ درێژ بکات، کەس نەبێت دڵی بە هەتیوەکانی بسووتێت! |
|
| 13 |
|
| با نەوەکانی ببڕێتەوە، ناوی لە نەوەی داهاتوو بسڕێتەوە! |
|
| 14 |
|
| با تاوانەکانی باوباپیرانی بخرێنە بەردەم یەزدان، با گوناهەکانی دایکی نەسڕێنەوە! |
|
| 15 |
|
| با هەمیشە لەبەردەم یەزدان بن هەتا یادیان لەسەر زەوی ببڕێتەوە! |
|
| 16 |
|
| لەبەر ئەوەی بیری نەکردەوە کە خۆشەویستی نەگۆڕ بنوێنێت، بەڵکو کەسی هەژار و نەدار و دڵشکاوی ڕاوناوە و کوشتووە. |
|
| 17 |
|
| حەزی لە نەفرەت لێکردن بوو، با بۆی بێت! دڵشاد نەبوو بە داوای بەرەکەت بۆ کردن، با لێی دووربکەوێتەوە! |
|
| 18 |
|
| نەفرەتی وەک کراس لەبەرکردبوو، وەک ئاو چووە ناو لەشی، وەک ڕۆن چووە ناو ئێسقانەکانی. |
|
| 19 |
|
| با وەک بەرگێک بێ لە خۆی بیپێچێتەوە، هەمیشە وەک پشتێنێک بێ لە خۆی بیبەستێت! |
|
| 20 |
|
| با ئەمە کرێی یەزدان بێت بۆ سکاڵاکارانم، ئەوانەی بە خراپە لە دژی من دەدوێن. |
|
| 21 |
|
| بەڵام تۆ ئەی یەزدانی پەروەردگار، لە پێناوی ناوی خۆت چاکەم لەگەڵ بکە، دەربازم بکە، چونکە خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت چاکە. |
|
| 22 |
|
| لەبەر ئەوەی من هەژار و نەدارم، دڵم لە ناخمدا بریندارە. |
|
| 23 |
|
| وەک سێبەری ئێوارە دەڕۆم، وەک کوللە هەڵدەوەرێم. |
|
| 24 |
|
| ئەژنۆم شل بووە لەبەر ڕۆژووگرتن، لەشم لاواز بووە لە کەمی چەوری. |
|
| 25 |
|
| بووم بە سووکایەتی بۆیان، دەمبینن سەر بادەدەن. |
|
| 26 |
|
| ئەی یەزدان، خودای من، یارمەتیم بدە، بەگوێرەی خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت ڕزگارم بکە. |
|
| 27 |
|
| با بزانن کە ئەمە دەستی تۆیە، ئەی یەزدان، کە تۆ ئەمەت کردووە. |
|
| 28 |
|
| ئەوان نەفرەت دەکەن، بەڵام تۆ بەرەکەت دەدەیت، هەستان و شەرمەزار بوون، بەڵام خزمەتکاری تۆ دڵخۆش بوو. |
|
| 29 |
|
| با سکاڵاکارانم بەرگی نامەردی بکەنە بەر، با شەرمەزاری وەک کەوا لە خۆیان بئاڵێنن. |
|
| 30 |
|
| بە دەمی خۆم زۆر سوپاسی یەزدان دەکەم، لەنێو خەڵکێکی زۆر ستایشی دەکەم، |
|
| 31 |
|
| چونکە ئەو لە دەستەڕاستی نەدار ڕادەوەستێت، بۆ ڕزگارکردنی لەوانەی حوکمی بەسەردا دەدەن. |
|
|
|
|