كوردی سۆرانی ستاندهرد
|
| 1 |
| هەلیلویا! ئەی بەندەکانی یەزدان، ستایشی بکەن، ستایشی ناوی یەزدان بکەن. |
| 2 |
| با ستایشی ناوی یەزدان بکرێت، لە ئێستاوە و هەتاهەتایە. |
| 3 |
| لە ڕۆژهەڵاتەوە هەتا ڕۆژئاوا، با ستایشی ناوی یەزدان بکرێت. |
| 4 |
| یەزدان لە سەرووی هەموو نەتەوەکانەوەیە، شکۆمەندی بەسەر ئاسمانەوەیە. |
| 5 |
| کێ وەک یەزدانی پەروەردگارمانە، ئەوەی لە ئاسمان دانیشتووە، |
| 6 |
| ئەوەی دەچەمێتەوە هەتا بڕوانێتە ئاسمان و زەوی؟ |
| 7 |
| ئەو هەژار لەناو خۆڵ ڕاست دەکاتەوە، کڵۆڵ لەناو زبڵخانە بەرز دەکاتەوە، |
| 8 |
| بۆ ئەوەی لەگەڵ میران داینیشێنێت، لەگەڵ میرانی گەلی خۆی. |
| 9 |
| ئافرەتی نەزۆک دەکاتە خاوەن ماڵ، دەیکاتە دایکێکی شادمان لەنێو منداڵانی. هەلیلویا! |
| Notayan Tomar Bikin |
https://beblia.bible:81/BibleAudio/kurdish/psalms/113.mp3
150
113