كوردی سۆرانی ستاندهرد
|
| 1 |
| خۆزگە دەخوازرێ بەو کەسەی لە یەزدان بترسێت، ڕێگای ئەو بگرێتەبەر. |
| 2 |
| بەری ڕەنجی دەستی خۆت دەخۆیت، خۆزگەت پێ دەخوازرێت و چاکیشە بۆت. |
| 3 |
| ژنەکەت وەک دار مێوێکی بەردار دەبێت لەناو ماڵەکەت، کوڕەکانت وەک شەتڵە زەیتوون دەبن لە دەوری خوانەکەت. |
| 4 |
| ئەو کەسەی لە یەزدان بترسێت ئاوا بەرەکەتدار دەبێت. |
| 5 |
| یەزدان لە سییۆن بەرەکەتدارت بکات، چاکەی ئۆرشەلیم ببینیت هەموو ڕۆژانی ژیانت و |
| 6 |
| منداڵی منداڵەکانت ببینیت! ئاشتی بۆ ئیسرائیل! |
| Notayan Tomar Bikin |
https://beblia.bible:81/BibleAudio/kurdish/psalms/128.mp3
150
128