كوردی سۆرانی ستاندهرد
|
| 1 |
| ئەی یەزدان، لە ناخی قووڵاییەکانەوە هاوار بۆ تۆ دەکەم! |
| 2 |
| ئەی پەروەردگار، گوێ لە دەنگم بگرە! با گوێیەکانت سووک بن بۆ دەنگی پاڕانەوەم. |
| 3 |
| ئەی یەزدان، ئەگەر گوناهەکان تۆمار بکەیت، ئەی پەروەردگار، کێ دەوەستێت؟ |
| 4 |
| بەڵام لێخۆشبوون لەلای تۆیە، بۆ ئەوەی لێت بترسین. |
| 5 |
| چاوەڕێی یەزدان دەکەم، گیانم چاوەڕێی دەکات، هیوام بە بەڵێنەکانییەتی. |
| 6 |
| گیانم چاوەڕێی پەروەردگار دەکات، زیاتر لە ئێشکگر بۆ بەرەبەیان، زیاتر لە ئێشکگر بۆ بەرەبەیان. |
| 7 |
| ئەی ئیسرائیل، هیوات بە یەزدان هەبێت، چونکە خۆشەویستی نەگۆڕ لەلای یەزدانە، توانایەکی زۆریشی هەیە بۆ کڕینەوە. |
| 8 |
| هەر ئەوە ئیسرائیل دەکڕێتەوە لە هەموو گوناهەکانی. |
| Notayan Tomar Bikin |
https://beblia.bible:81/BibleAudio/kurdish/psalms/130.mp3
150
130