|
| 1 |
|
| هەلیلویا! ستایشی ناوی یەزدان بکەن، ئەی بەندەکانی یەزدان، ستایشی بکەن، |
|
| 2 |
|
| ئەی ئەوانەی لە ماڵی یەزدان ڕاوەستاون، لە حەوشەی ماڵی خودامان. |
|
| 3 |
|
| ستایشی یەزدان بکەن، چونکە یەزدان چاکە، مۆسیقا بۆ ناوی بژەنن، چونکە ئاوا جوانە، |
|
| 4 |
|
| چونکە یەزدان یاقوبی بۆ خۆی هەڵبژاردووە و ئیسرائیل بۆ گەنجینەیەکی تایبەتی خۆی. |
|
| 5 |
|
| من دەزانم یەزدان مەزنە، پەروەردگارمان لە هەموو خوداوەندەکان مەزنترە. |
|
| 6 |
|
| یەزدان هەرچی پێ خۆشبێت دەیکات، لە ئاسمان و لەسەر زەوی، لە دەریا و لە هەموو قووڵاییەکان. |
|
| 7 |
|
| لەوپەڕی زەوییەوە هەورەکان بەرز دەکاتەوە، بروسکە بۆ باران دروستدەکات و لە ئەمباری خۆی با دەردێنێت. |
|
| 8 |
|
| ئەو بوو کە نۆبەرەکانی میسری لەناوبرد، لە مرۆڤەوە هەتا ئاژەڵ. |
|
| 9 |
|
| ئەی میسرییەکان، لەنێو ئێوە نیشانە و پەرجووی نارد، لە دژی فیرعەون و هەموو خزمەتکارەکانی. |
|
| 10 |
|
| ئەو زۆر نەتەوەی لەناوبرد و پاشا بە تواناکانی کوشت. |
|
| 11 |
|
| سیحۆنی پاشای ئەمۆرییەکان و عۆگی پاشای باشان و هەموو پاشاکانی کەنعان |
|
| 12 |
|
| خاکەکەیانی کردە میرات، میرات بۆ ئیسرائیلی گەلی خۆی. |
|
| 13 |
|
| ئەی یەزدان، ناوت هەتاهەتاییە، ئەی یەزدان، یادت بۆ نەوە دوای نەوەیە، |
|
| 14 |
|
| چونکە یەزدان ئەستۆپاکی گەلی خۆی دەسەلمێنێت، میهرەبان دەبێت لەگەڵ خزمەتکارەکانی. |
|
| 15 |
|
| بتەکانی نەتەوەکان زێڕ و زیون، دەستکردی مرۆڤن. |
|
| 16 |
|
| دەمیان هەیە، بەڵام قسە ناکەن، چاویان هەیە، بەڵام نابینن، |
|
| 17 |
|
| گوێیان هەیە، بەڵام نابیستن، هەناسە لە دەمیان نییە. |
|
| 18 |
|
| دروستکەرەکانیان وەک ئەوان دەبن، هەروەها هەموو ئەوانەش کە پشتیان پێ دەبەستن. |
|
| 19 |
|
| ئەی بنەماڵەی ئیسرائیل، ستایشی یەزدان بکەن! ئەی بنەماڵەی هارون، ستایشی یەزدان بکەن! |
|
| 20 |
|
| ئەی بنەماڵەی لێڤی، ستایشی یەزدان بکەن! ئەی ئەوانەی ترسی یەزدانتان لە دڵدایە، ستایشی یەزدان بکەن! |
|
| 21 |
|
| ستایش بۆ یەزدان لە سییۆن، بۆ ئەوەی لە ئۆرشەلیم نیشتەجێیە. هەلیلویا! |
|
|
: |
| ١ | | ٢ | | ٣ | | ٤ | | ٥ | | ٦ | | ٧ | | ٨ | | ٩ | | ١٠ | | ١١ | | ١٢ | | ١٣ | | ١٤ | | ١٥ | | ١٦ | | ١٧ | | ١٨ | | ١٩ | | ٢٠ | | ٢١ | 1
1
1 |
|
|---|
|
https://beblia.bible:81/BibleAudio/kurdish/psalms/135.mp3
150
135