|
| 1 |
|
| ستایشی یەزدان بکەن، لەبەر ئەوەی چاکە، خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە. |
|
| 2 |
|
| ستایشی خودای خودایان بکەن، خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە. |
|
| 3 |
|
| ستایشی گەورەی گەورەیان بکەن، خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە. |
|
| 4 |
|
| بۆ ئەوەی بە تەنها ئەوە کاری سەرسوڕهێنەری مەزن دەکات، خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە. |
|
| 5 |
|
| ئەوەی بە تێگەیشتنەوە ئاسمانی دروستکردووە، خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە. |
|
| 6 |
|
| ئەوەی زەوی لەسەر ئاوەکان ڕاخستووە، خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە. |
|
| 7 |
|
| ئەوەی ڕووناکییە مەزنەکانی دروستکردووە، خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە. |
|
| 8 |
|
| خۆر بۆ حوکمگێڕی ڕۆژ، خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە. |
|
| 9 |
|
| مانگ و ئەستێرەکان بۆ حوکمگێڕی شەو، خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە. |
|
| 10 |
|
| بۆ ئەوەی لە میسر و نۆبەرەکانی دا خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە. |
|
| 11 |
|
| ئیسرائیلی لە ناوەڕاستیان دەرهێنا، خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە. |
|
| 12 |
|
| بە دەستێکی پۆڵایین و بازووێکی بەهێز، خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە. |
|
| 13 |
|
| بۆ ئەوەی دەریای سووری کرد بە دوو بەشەوە، خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە. |
|
| 14 |
|
| ئیسرائیلی بە نێوانیاندا پەڕاندەوە، خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە. |
|
| 15 |
|
| فیرعەون و لەشکرەکەی فڕێدایە ناو دەریای سوور، خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە. |
|
| 16 |
|
| بۆ ئەوەی لە بیابان ڕابەرایەتی گەلی خۆی کرد، خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە. |
|
| 17 |
|
| ئەوەی پاشا مەزنەکانی لەناوبرد، خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە. |
|
| 18 |
|
| ئەوەی پاشا ناودارەکانی کوشت، خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە. |
|
| 19 |
|
| سیحۆنی پاشای ئەمۆرییەکان، خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە. |
|
| 20 |
|
| عۆگی پاشای باشان، خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە. |
|
| 21 |
|
| خاکەکەیانی کرد بە میرات، خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە. |
|
| 22 |
|
| بە میرات بۆ ئیسرائیلی بەندەی خۆی، خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە. |
|
| 23 |
|
| بۆ ئەوەی کاتێک زەلیل بووین ئێمەی بەبیر هاتەوە، خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە. |
|
| 24 |
|
| ئەوەی لەناو دوژمنمان دەریهێناین، خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە. |
|
| 25 |
|
| ئەوەی نان دەداتە هەموو بەدیهێنراوێک. خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە. |
|
| 26 |
|
| ستایشی خودای ئاسمان بکەن، خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە. |
|
|
|
|