كوردی سۆرانی ستاندهرد
|
| 1 |
| ستایش بۆ یەزدان، تاشەبەردی من، ئەوەی مەشق بە دەستم دەکات بۆ شەڕ، پەنجەکانم بۆ جەنگ. |
| 2 |
| ئەو خودای خۆشەویستم و قەڵامە، پەناگا و دەربازکەرە بۆم، قەڵغانمە و پشتم بەو بەستووە، ئەوەی گەلەکانی خستووەتە ژێر ڕکێفم. |
| 3 |
| ئەی یەزدان، مرۆڤ چییە هەتا گرنگی پێبدەیت؟ کوڕی مرۆڤ چییە هەتا تۆ بیری لێ بکەیتەوە؟ |
| 4 |
| مرۆڤ لە هەناسەیەک دەچێت، ڕۆژگاریشی وەک سێبەرێکی تێپەڕیوە. |
| 5 |
| ئەی یەزدان، ئاسمانەکەت لێکبکەوە و وەرە خوارەوە، دەست بدە چیاکان و دووکەڵ دەکەن. |
| 6 |
| چەخماخە بدە و دوژمنەکانم پەرت بکە، تیرت تێگرە و بیانبەزێنە. |
| 7 |
| لە بەرزاییەوە دەستت درێژ بکە، فریام بکەوە و دەربازم بکە، لە ئاوی زۆر و لە دەستی بێگانە، |
| 8 |
| ئەوانەی بە دەم درۆ دەکەن، سوێندخواردنیان ساختەیە. |
| 9 |
| ئەی خودایە، گۆرانییەکی نوێت بۆ دەڵێم، بە قیسارەی دە ژێیی مۆسیقات بۆ دەژەنم، |
| 10 |
| بۆ ئەوەی ڕزگاری دەدات بە پاشایان، ئەوەی داودی بەندەی خۆی لە شمشێری بەدکار دەرباز دەکات. |
| 11 |
| دەربازم بکە و لە دەست بێگانە فریام بکەوە، ئەوانەی بە دەم درۆ دەکەن، سوێندخواردنیشیان ساختەیە. |
| 12 |
| ئیتر کوڕەکانمان لە سەردەمی لاویێتییان وەک نەمامی گەشەکردوو دەبن، کچەکانمان وەک ستونی داتاشراوی گۆشەی کۆشک دەبن. |
| 13 |
| ئەمبارەکانمان پڕ دەبن لە هەموو جۆرە دانەوێڵەیەک، مەڕەکانمان یەکە و هەزار و بە دەیان هەزار دەبن لەناو کێڵگەکانمان، |
| 14 |
| گایەکانمان باری قورس ڕادەکێشن. بێ شکانی شوورا و بێ ڕاپێچکردن، شەقامەکانمان هاواری تەنگانەیان لێ نایێت! |
| 15 |
| خۆزگە دەخوازرێ بەو گەلەی ئاوای بۆ ببێت، خۆزگە دەخوازرێ بەو گەلەی یەزدان خودایانە. |
| Notayan Tomar Bikin |
https://beblia.bible:81/BibleAudio/kurdish/psalms/144.mp3
150
144