كوردی سۆرانی ستاندهرد
|
| 1 |
| جاڕنامەیەک لە ناخی دڵمە دەربارەی یاخیبوونی بەدکار: ترسی خودای لەبەرچاو نییە. |
| 2 |
| بە ڕادەیەک خۆی دەڕازێنێتەوە کە خۆی هەست بە گوناهی خۆی ناکات و ڕقی لێ نابێتەوە. |
| 3 |
| قسەی دەمی خراپە و تەفرەدانە، دەستبەرداری وریایی و چاکی بووە. |
| 4 |
| تەنانەت لەناو نوێنیش بیر لە پیلانی خراپە دەکاتەوە، خۆی دەخاتە سەر ڕێگایەک کە باش نییە، هەڵە ڕەت ناکاتەوە. |
| 5 |
| ئەی یەزدان، خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت دەگاتە ئاسمان، دڵسۆزیت دەگاتە هەورەکان. |
| 6 |
| ڕاستودروستییەکەت وەک چیا سەرکەشەکانە، دادپەروەرییەکەت وەک دەریا گەورەکەی ژێر زەوییە. ئەی یەزدان، تۆ مرۆڤ و ئاژەڵەکانیش ڕزگار دەکەیت. |
| 7 |
| ئەی خودایە، خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت چەند بەنرخە! ئادەمیزاد لەژێر سێبەری باڵەکانت پەنا دەگرن. |
| 8 |
| بە چەوری ماڵەکەت تێر دەبن، تۆش پێیان دەدەیت لە ڕووباری خۆشییەکانت بنۆشن، |
| 9 |
| چونکە کانی ژیان لەلای تۆیە، بە ڕووناکی تۆ ئێمە ڕووناکی دەبینین. |
| 10 |
| با خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت بەردەوام بێت بۆ ئەوانەی دەتناسن، ڕاستودروستییەکەشت بۆ ئەوانەی دڵڕاستن. |
| 11 |
| با نەکەومە ژێر پێی پیاوی لووتبەرز، دەستی بەدکاران وێڵم نەکات. |
| 12 |
| ببینە بەدکاران چۆن دەڕووخێن، دەکەون و ناتوانن هەستنەوە! |
| Notayan Tomar Bikin |
https://beblia.bible:81/BibleAudio/kurdish/psalms/036.mp3
150
36