كوردی سۆرانی ستاندهرد
|
| 1 |
| ئەی خودایە، بە ناوی خۆت ڕزگارم بکە، بە هێزی خۆت ئەستۆپاکیم بسەلمێنە. |
| 2 |
| ئەی خودایە، گوێ لە نوێژم بگرە، قسەکانی دەمم ببیستە. |
| 3 |
| بێگانە لێم هەستاون، دڵڕەقەکان دەیانەوێ بمکوژن، ئەوانەی ڕوویان لە خودا نەکردووە. |
| 4 |
| بە ڕاستی خودا یارمەتیدەری منە، پەروەردگار پشتگیری گیانم دەکات. |
| 5 |
| با خراپە بگەڕێتەوە سەر دوژمنەکانم، بە دڵسۆزی خۆت لە ناویان ببە. |
| 6 |
| ئەی یەزدان، بەخشینی ئازادت پێشکەش دەکەم، ستایشی ناوت دەکەم، چونکە چاکە. |
| 7 |
| لە هەموو تەنگانەکان دەربازی کردووم، سەرکەوتووانە چاوم بڕیوەتە دوژمنەکانم. |
| Notayan Tomar Bikin |
https://beblia.bible:81/BibleAudio/kurdish/psalms/054.mp3
150
54