كوردی سۆرانی ستاندهرد
|
| 1 |
| ئەی خودایە، لەگەڵم میهرەبان بە، چونکە خەڵک ڕاوم دەنێن، بە درێژایی ڕۆژ لە دژی من دەجەنگن. |
| 2 |
| دوژمنانم بە درێژایی ڕۆژ ڕاوم دەنێن، چونکە زۆرن ئەوانەی بە لووتبەرزییەوە دەمچەوسێننەوە. |
| 3 |
| کاتێک ترسم لێ دەنیشێت، من پشت بە تۆ دەبەستم. |
| 4 |
| بە خودا، کە ستایشی پەیامەکەی دەکەم، پشت بە خودا دەبەستم، من ناترسم، مرۆڤ چیم لێ دەکات؟ |
| 5 |
| بە درێژایی ڕۆژ دەستکاری قسەکانم دەکەن، هەمیشە پیلان بۆ خراپەم دەگێڕن. |
| 6 |
| گیروگرفت دەنێنەوە، خۆیان مات دەکەن، چاویان لە هەنگاوەکانمە، بۆ ئەوەی لە دەرفەتێکدا بمکوژن. |
| 7 |
| لە پێناوی تاوانیان سزایان بدە، ئەی خودایە، بە تووڕەیی خۆت گەلان ژێر بخە. |
| 8 |
| خۆت ئاگاداری سەرگەردانی منی، فرمێسکەکانم بخەرە مەشکەی خۆتەوە، ئایا ئەوان لە پەڕتووکی تۆدا نەنووسراون؟ |
| 9 |
| لەو ڕۆژەی هاوار بۆ تۆ دەکەم، دوژمنەکانم بەرەو پاش دەکشێنەوە. بەمە دەزانم کە خودا لەگەڵمە. |
| 10 |
| بە خودا، کە ستایشی پەیامەکەی دەکەم، بە یەزدان، کە ستایشی وشەکەی دەکەم، |
| 11 |
| بە خودا پشت دەبەستم، من ناترسم. مرۆڤ چیم لێ دەکات؟ |
| 12 |
| ئەی خودایە، نەزرەکانی خۆم بۆ تۆ بەجێدەهێنم، قوربانی سوپاسگوزاری پێشکەش دەکەم. |
| 13 |
| بێگومان تۆ لە مردن فریای گیانم دەکەویت، تۆ پێیەکانی من لە خلیسکان دەپارێزیت، تاکو دۆستایەتی لەگەڵ خودا بکەم و لە ڕووناکی ژیاندا بڕۆم. |
| Notayan Tomar Bikin |
https://beblia.bible:81/BibleAudio/kurdish/psalms/056.mp3
150
56