كوردی سۆرانی ستاندهرد
|
| 1 |
| ئەی خودایە، گوێ لە دەنگی سکاڵام بگرە، ژیانم لە مەترسی دوژمنانم بپارێزە. |
| 2 |
| لە پیلانی بەدکاران بمشارەوە، لە کۆمەڵی خراپەکاران. |
| 3 |
| کە زمانی خۆیان وەک شمشێر تیژ کردووە، قسە تاڵەکانیان وەک تیری هاوێژراوە. |
| 4 |
| لە بۆسەکانیانەوە تیر لە کەسی بێ کەموکوڕی دەگرن، لەناکاو تێی دەگرن و ناترسن. |
| 5 |
| بۆ کاری خراپە یەکتری هاندەدەن، دەربارەی شاردنەوەی داوەکانیان دەدوێن، دەڵێن: «کێ دەمانبینێ؟» |
| 6 |
| تەگبیر بۆ تاوان دەکەن، دەڵێن: «پیلانێکی تەواومان داڕشت!» بێگومان دڵ و دەروونی مرۆڤ قووڵە. |
| 7 |
| بەڵام خودا تیریان تێدەگرێت، لەناکاو برینداریان دەکات. |
| 8 |
| زمان درێژییان دەبێتە هۆی کەوتنیان، هەرکەسێک کە دەیانبینێت سەری بادەدات. |
| 9 |
| هەموو ئادەمیزاد دەترسن، کاری خودا ڕادەگەیەنن و بیردەکەنەوە لەوەی کە کردی. |
| 10 |
| با ڕاستودروستان بە یەزدان دڵخۆش بن و پەنا ببەنە بەر ئەو، با هەموو دڵڕاستان ستایشی بکەن! |
| Notayan Tomar Bikin |
https://beblia.bible:81/BibleAudio/kurdish/psalms/064.mp3
150
64