كوردی سۆرانی ستاندهرد
|
| 1 |
| با خودا لەگەڵمان میهرەبان بێت و بەرەکەتدارمان بکات، ڕوخساری خۆیمان بەسەردا بدرەوشێنێتەوە، |
| 2 |
| تاکو ڕێگات لەسەر زەوی زانراو بێت، ڕزگاریت لەناو هەموو نەتەوەکان. |
| 3 |
| ئەی خودایە، با گەلان ستایشت بکەن، با هەموو گەلان ستایشت بکەن. |
| 4 |
| با نەتەوەکان دڵخۆش بن و گۆرانی شادی بڵێن، چونکە بە ڕێکی حوکمی خەڵک دەکەیت و ڕێنمایی نەتەوەکانی سەر زەوی دەکەیت. |
| 5 |
| ئەی خودایە، با گەلان ستایشت بکەن، با هەموو گەلان ستایشت بکەن. |
| 6 |
| ئینجا زەوی بەروبوومی دەدات، خودا، خودامان، بەرەکەتدارمان دەکات. |
| 7 |
| خودا بەرەکەتدارمان دەکات، سەرتاسەری زەوی لێی دەترسن. |
| Notayan Tomar Bikin |
https://beblia.bible:81/BibleAudio/kurdish/psalms/067.mp3
150
67