كوردی سۆرانی ستاندهرد
|
| 1 |
| ئەی خودایە، ستایشت دەکەین، ستایشت دەکەین، چونکە ناوت نزیکە، خەڵکی باسی کارە سەرسوڕهێنەرەکانت دەکەن. |
| 2 |
| تۆ دەفەرمووی: «کات دیار دەکەم، بە ڕاستی دادوەری دەکەم. |
| 3 |
| کە زەوی و هەموو دانیشتووانەکەی دەلەرزن، منم کۆڵەکەکانی دەچەسپێنم. |
| 4 |
| بە لووتبەرزان دەڵێم: ”لووتبەرز مەبن،“ بە خراپەکاران: ”هێزتان دەرمەخەن. |
| 5 |
| هێزتان بەرەو ئاسمان دەرمەخەن، بە کەللەڕەقی مەدوێن.“» |
| 6 |
| نە لە ڕۆژهەڵات و نە لە ڕۆژئاوا، نە لە بیابان کەس ناتوانێ مرۆڤ بەرز بکاتەوە، |
| 7 |
| بەڵکو خودایە دادپەروەری دەکات، ئەم نزم دەکات و ئەو بەرز دەکاتەوە. |
| 8 |
| جام بەدەستی یەزدانەوەیە، پڕە لە مەی ترشاو و تێکەڵ بە داوودەرمان، لەمە تێدەکات، هەموو بەدکارانی سەر زەوی لێی بخۆنەوە و هەتا خڵتەکەی بەتاڵی بکەن. |
| 9 |
| بەڵام من هەتاهەتایە ئەمە ڕادەگەیەنم، گۆرانی بۆ خودای یاقوب دەڵێم، کە دەفەرموێت: |
| 10 |
| «هێزی هەموو بەدکارەکان دەڕووخێنم، هێزی ڕاستودروستانیش زیاد دەکەم.» |
| Notayan Tomar Bikin |
https://beblia.bible:81/BibleAudio/kurdish/psalms/075.mp3
150
75