كوردی سۆرانی ستاندهرد
|
| 1 |
| هەلهەلە لێدەن بۆ خودا ئەوەی هێزمانە، بە خۆشییەوە هاوار بکەن بۆ خودای یاقوب. |
| 2 |
| ئاوازێک بەرز بکەنەوە و دەف بهێنن، سازێکی ناسک لەگەڵ قیسارە. |
| 3 |
| لە جەژنی سەرەمانگ کەڕەنا لێدەن و لە مانگی تابان، بۆ ڕۆژی جەژنەکانمان، |
| 4 |
| چونکە ئەمە فەرزە لەسەر ئیسرائیل، حوکمی خودای یاقوبە. |
| 5 |
| لە بنەماڵەی یوسفدا کردی بە یاسا، کە لە خاکی میسر دەریهێنا. گوێمان لە دەنگێک بوو بە زمانێک کە لێی تێنەگەیشتین: |
| 6 |
| «بارم لەسەر شانەکانی لادا، دەستەکانی لە سەبەتە بەربوون. |
| 7 |
| لە تەنگانەدا هاوارت کرد، دەربازم کردیت، لەژێر سێبەری هەورەتریشقە وەڵامم دایتەوە، لە مێرگی مەریبا تاقیم کردیتەوە. |
| 8 |
| ئەی گەلی من، گوێ بگرە، ئاگادارت دەکەمەوە. ئەی ئیسرائیل، خۆزگە گوێت لە من دەگرت! |
| 9 |
| لەنێو ئێوەدا خوداوەندێکی بێگانە نابێت، کڕنۆش بۆ خوداوەندێکی بیانی نابەیت. |
| 10 |
| من یەزدانی پەروەردگاری تۆم، کە لە خاکی میسر دەرمهێنای، دەمت بکەوە و پڕی دەکەم. |
| 11 |
| «بەڵام گەلەکەم گوێی لە قسەم نەگرت، ئیسرائیل منی نەویست. |
| 12 |
| منیش ئەوانم دایە دەست کەللەڕەقییەکەی خۆیان، بە ڕاوێژی خۆیان هەڵسوکەوت بکەن. |
| 13 |
| «خۆزگە گەلەکەم بە قسەی منیان دەکرد، ئەگەر ئیسرائیل ڕێگای منیان دەگرتەبەر، |
| 14 |
| هەر زوو دوژمنەکانم بۆ زەلیل دەکردن، دەستم درێژ دەکردە سەر ناحەزانیان! |
| 15 |
| ئەوانەی ڕقیان لە یەزدانە، ملکەچی دەبن، هەتاهەتایە کاتی سزایان دەبێت. |
| 16 |
| باشترین گەنمم دەرخوارد دەدایت، لە تاشەبەردەوە تێر هەنگوینم دەکردیت.» |
| Notayan Tomar Bikin |
https://beblia.bible:81/BibleAudio/kurdish/psalms/081.mp3
150
81