كوردی سۆرانی ستاندهرد
|
| 1 |
| ئەی خودایە، بێدەنگ مەبە، کپ مەبە، خودایە، هێدی مەبە. |
| 2 |
| ئەوەتا دوژمنانت هەرایانە، ناحەزانت لە دژت ڕاپەڕیون. |
| 3 |
| ڕاوێژ دەکەن لە دژی گەلەکەت، پیلان دەگێڕن لە دژی ئەوانەی تۆ پەنات داون. |
| 4 |
| دەڵێن: «با لەناو نەتەوەکان بیانسڕینەوە، لەمەودوا ناوی ئیسرائیل باس نەکرێت.» |
| 5 |
| بە هاوبیری پێکەوە پیلان دەگێڕن، لە دژی تۆ پەیمانیان بەستووە. |
| 6 |
| خێوەتەکانی ئەدۆم و ئیسماعیلییەکان ، مۆئاب و هاجەرییەکان، |
| 7 |
| جوبەیل و عەمۆن و عەمالێق ، فەلەستیە لەگەڵ دانیشتووی سور. |
| 8 |
| هەروەها ئاشوریش چووەتە پاڵیان، بوونە بازووی بەهێزی نەوەی لوت. |
| 9 |
| هەروەک چیت لە میدیان کرد ئاوایان لێ بکە، هەروەک چیت لە سیسرا و یاڤین کرد لە ڕووباری قیشۆن ، |
| 10 |
| کە لە کانی دۆر فەوتان، بوون بە زبڵ بۆ زەوی. |
| 11 |
| گەورەکانیان وەک عۆرێڤ و زئێڤ لێ بکە، هەموو میرەکانیان وەک زەڤەح و زەلموناع ، |
| 12 |
| ئەوانەی گوتیان: «لەوەڕگاکانی خودا دەکەینە موڵکی خۆمان.» |
| 13 |
| ئەی خودای من، بیانکە بە تەپوتۆز، وەک کای دەم بایان لێ بکە. |
| 14 |
| وەک چۆن ئاگر دارستان دەسووتێنێت، وەک گڕ چیا دەسووتێنێت، |
| 15 |
| ئاوا بە ڕەشەبای خۆت ڕاویان بنێ، بە گەردەلوولی خۆت هوڕیان بکە. |
| 16 |
| ئەی یەزدان، ڕوویان بە شەرمەزاریی داپۆشە، تاکو بەدوای ناوتدا بگەڕێن. |
| 17 |
| هەتاهەتایە شەرمەزار و پەرێشانن، ڕیسوا دەبن و دەفەوتێن. |
| 18 |
| با بزانن کە تۆ، ئەوەی ناوت یەزدانە، لەسەر هەموو زەوی تەنها تۆ هەرەبەرزیت! |
| Notayan Tomar Bikin |
https://beblia.bible:81/BibleAudio/kurdish/psalms/083.mp3
150
83