كوردی سۆرانی ستاندهرد
|
| 1 |
| چاکە ستایشی یەزدان بکرێت، گۆرانی گوتن بۆ ناوت، ئەی هەرەبەرز، |
| 2 |
| بەیانییان خۆشەویستی نەگۆڕت ڕابگەیەنرێت و دڵسۆزیت بە شەوان، |
| 3 |
| بە قیسارەی دە ژێیی، بە ئاوازی ساز. |
| 4 |
| ئەی یەزدان، بە کردارەکانت دڵخۆشت کردووم، هەلهەلە لێدەدەم بۆ کارەکانی دەستت. |
| 5 |
| ئەی یەزدان، کردارەکانت چەندە مەزنە! بیرکردنەوەی تۆ چەندە قووڵە! |
| 6 |
| مرۆڤی گێل ئەمە نازانێت، نەزانیش ئەمە تێناگات: |
| 7 |
| هەرچەندە خراپەکاران وەک گیا بگەشێنەوە و هەموو بەدکاران چرۆ بکەن، بۆ هەتاهەتایە لەناودەچن. |
| 8 |
| بەڵام ئەی یەزدان، تۆ هەمیشە بەرزیت. |
| 9 |
| ئەی یەزدان، دوژمنانت، بێگومان دوژمنانت دەفەوتێن و هەموو بەدکاران پەرتەوازە دەبن. |
| 10 |
| بەڵام وەک گای کێوی بەهێز بووم، بە ڕۆنی گرانبەها چەور کرام. |
| 11 |
| بە چاوی خۆم بەزینی دوژمنانم دەبینم، گوێم لە بەزینی ئەوانە دەبێت کە بە خراپە دژم هەستاون. |
| 12 |
| ڕاستودروستان وەک دار خورما گەشە دەکەن، وەک ئورزی لوبنان گەشە دەکەن، |
| 13 |
| لە ماڵی یەزدان ڕواون، لە حەوشەی ماڵەکەی خودامان گەشە دەکەن. |
| 14 |
| بە پیریش هەر بەریان دەبێت، هەمیشە تەڕ و سەوزن، |
| 15 |
| بۆ ئەوەی ڕابگەیەنن کە یەزدان ڕاستودروستە، تاشەبەردمە و خراپە لە ئەودا نییە. |
| Notayan Tomar Bikin |
https://beblia.bible:81/BibleAudio/kurdish/psalms/092.mp3
150
92