كوردی سۆرانی ستاندهرد
|
| 1 |
| ئەی یەزدان، خودای تۆڵە، ئەی خودای تۆڵە، بدرەوشێوە. |
| 2 |
| ئەی دادوەری زەوی، ڕاپەرە، سزای لووتبەرزەکان بدەوە. |
| 3 |
| ئەی یەزدان، هەتا کەی بەدکاران، هەتا کەی بەدکاران دڵشاد دەبن؟ |
| 4 |
| بەدکاران لووتبەرزی لە قسەکانیانەوە هەڵدەقوڵێت، شانازی بە خۆیانەوە دەکەن. |
| 5 |
| ئەی یەزدان، گەلەکەت وردوخاش دەکەن، میراتی تۆ دەچەوسێننەوە. |
| 6 |
| بێوەژن و نامۆ دەکوژن، هەتیو سەردەبڕن. |
| 7 |
| دەڵێن: «یەزدان نابینێت، خودای یاقوب ئاگای لێ نییە.» |
| 8 |
| ئەی دەبەنگەکان لەنێو گەل، وریابن! ئەی گێلەکان، کەی تێدەگەن؟ |
| 9 |
| ئایا ئەوەی گوێی چاندووە، نابیستێت؟ ئایا ئەوەی چاوی دروستکردووە، نابینێت؟ |
| 10 |
| ئایا ئەوەی نەتەوەکان تەمبێ دەکات، سەرزەنشت ناکات؟ ئایا ئەوەی فێری مرۆڤ دەکات، زانیاری نییە؟ |
| 11 |
| یەزدان بیرکردنەوەی مرۆڤ دەزانێت، کە پووچە. |
| 12 |
| ئەی یەزدان، خۆزگە دەخوازرێ بەو کەسەی تۆ تەمبێی دەکەیت، لە تەوراتی خۆت فێری دەکەیت، |
| 13 |
| لە ڕۆژی سەختدا ئارامی بکەیتەوە، هەتا گۆڕ بۆ بەدکار هەڵبکەنرێت، |
| 14 |
| چونکە یەزدان واز لە گەلی خۆی ناهێنێ، میراتی خۆی ڕەت ناکاتەوە. |
| 15 |
| دادوەری بۆ ڕاستودروستی دەگێڕێتەوە، هەموو دڵڕاستەکان شوێنی دەکەون. |
| 16 |
| کێ بۆم لە دژی بەدکاران هەڵدەستێتەوە؟ کێ بۆم لە دژی خراپەکاران بوەستێتەوە؟ |
| 17 |
| یەزدان هاریکارم بوو، ئەگینا هێندەی نەمابوو گیانم لەنێو بێدەنگی مردووان نیشتەجێ بێت. |
| 18 |
| کاتێک گوتم: «پێم دەخلیسکێت،» ئەی یەزدان، خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت پشتی گرتم. |
| 19 |
| کە خەم لە ناخم زۆر بوو، دڵنەوایی تۆ گیانی منی شاد کرد. |
| 20 |
| ئایا تەختی گەندەڵی هاوڕێیەتی لەگەڵ تۆ دەبەستێت، ئەوانەی بەگوێرەی زۆرداری خۆیان، شێوەی یاسا دادەڕێژن؟ |
| 21 |
| لە دژی گیانی ڕاستودروست کۆدەبنەوە، خوێنێکی بێگەرد تاوانبار دەکەن. |
| 22 |
| بەڵام یەزدان بۆم دەبێتە قەڵا، خودا بۆم بووە بە تاشەبەردی پەناگام. |
| 23 |
| ئەو خراپەیەی دەیکەن بەسەر خۆیانیدا دەداتەوە و لە سزای بەدکاری خۆیان کڕیان دەکات، یەزدانی پەروەردگارمان کڕیان دەکات. |
| Notayan Tomar Bikin |
https://beblia.bible:81/BibleAudio/kurdish/psalms/094.mp3
150
94