|
| 1 |
|
| ناوبانگی چاک لە دەوڵەمەندی گەورە خوازراوترە، ڕێزیش لە زێڕ و زیو باشترە. |
|
| 2 |
|
| دەوڵەمەند و هەژار لەمەدا یەکدەگرنەوە، دروستکەری هەردووکیان یەزدانە. |
|
| 3 |
|
| ژیر خراپە دەبینێت و خۆی دەشارێتەوە، بەڵام ساویلکە مل پێوەدەنێت و سزا دەدرێ. |
|
| 4 |
|
| پاداشتی بێفیزی و لەخواترسی دەوڵەمەندی و ڕێزداری و ژیانە. |
|
| 5 |
|
| چقڵ و تەڵە لە ڕێگای پیاوی خواردایە، بەڵام ئەوەی خۆی بپارێزێت لێی دوور دەکەوێتەوە. |
|
| 6 |
|
| منداڵ لەسەر ئەو ڕێگایە ڕابهێنە کە پێویستە بیگرێت، پیریش بێت لێی لا نادات. |
|
| 7 |
|
| دەوڵەمەند بەسەر هەژاردا حوکم دەکات، قەرزاریش کۆیلەی خاوەن قەرزە. |
|
| 8 |
|
| ئەوەی ناڕەوایی بچێنێت دروێنەی خراپە دەکات، کوتەکی تووڕەییشی دەفەوتێت. |
|
| 9 |
|
| ئەوەی چاوتێر بێت بەرەکەتدار دەبێت، چونکە لە نانی خۆی دەداتە هەژار. |
|
| 10 |
|
| گاڵتەجاڕ دەربکە، ناکۆکی دەڕوات، دووبەرەکی و ڕیسواییش نامێنێت. |
|
| 11 |
|
| ئەوەی حەزی لە دڵپاکی بێت و قسەی شیرین بێت، پاشا دەبێتە دۆستی. |
|
| 12 |
|
| چاوی یەزدان چاودێری زانیاری دەکات، بەڵام قسەی ناپاکان سەرەوژێر دەکات. |
|
| 13 |
|
| تەمبەڵ دەڵێت: «شێرێک لە دەرەوەیە! ئەگەر بچمە گۆڕەپانەکان دەکوژرێم!» |
|
| 14 |
|
| دەمی ژنی بەدڕەوشت چاڵێکی قووڵە، ئەوەی بەر تووڕەیی یەزدان بکەوێت دەکەوێتە ناوی. |
|
| 15 |
|
| گێلی بە دڵی منداڵەوە گرێدراوە، بەڵام گۆچانی تەمبێکردن دووری دەخاتەوە لێی. |
|
| 16 |
|
| ئەوەی زۆرداری لە هەژار بکات بۆ ئەوەی بۆ خۆی زیاد بکات و ئەوەی بە دەوڵەمەند ببەخشێت، بێگومان هەردووکیان بەرەو نەبوونییە. |
|
| 17 |
|
| گوێ شل بکە و قسەی دانایان ببیستە، دڵت بدە زانیاری من، |
|
| 18 |
|
| چونکە جوانە ئەگەر لە ناختدا هەڵیبگریت و تێکڕا لەسەر لێوەکانت بچەسپێن. |
|
| 19 |
|
| بۆ ئەوەی پشتبەستنت بە یەزدان بێت، ئەمڕۆ تۆ فێر دەکەم، بەڵێ تۆ. |
|
| 20 |
|
| ئایا سی پەندم بۆ نەنووسیوی سەبارەت بە ڕاوێژ و زانیاری، |
|
| 21 |
|
| بۆ ئەوەی دروستی قسەی ڕاستیت فێر بکەم، هەتا وەڵامە ڕاستییەکان بدەیتەوە ئەوانەی کە تۆیان ناردووە؟ |
|
| 22 |
|
| هەژار تاڵان مەکە لەبەر هەژارییەکەی و نەبوون وردوخاش مەکە لە دادگا، |
|
| 23 |
|
| چونکە یەزدان بەرگری لە کێشەکەیان دەکات و ئەوانەی تاڵانیان دەکەن گیانیان تاڵان دەکات. |
|
| 24 |
|
| مەبە برادەری کەسی تووڕە، هاوڕێیەتی کەسی هەڵچوو مەکە، |
|
| 25 |
|
| نەوەک لە ڕێچکەی ئەوان ڕابێیت، خۆت تووشی تەڵە بکەیت. |
|
| 26 |
|
| لەوانە مەبە کە تەوقە دەکەن ، دەستەبەری قەرزی خەڵک مەکە. |
|
| 27 |
|
| ئەگەر نەتبوو بیدەیتەوە، بۆچی نوێنەکەی ژێرت ببردرێت. |
|
| 28 |
|
| سنووری کۆن مەگوازەوە، ئەوەی باوباپیرانت دایانناوە. |
|
| 29 |
|
| ئایا ئەو کەسەت بینیوە بە دەستوبردە لە کارەکەی؟ لەبەردەم پاشاکان ڕادەوەستێت ، نەک لەبەردەم خەڵکی بێ ناوبانگ. |
|
|
|
|