|
| 1 |
|
| ئەی کوڕینە، گوێ لە تەمبێکردنی باوک بگرن، سەرنج بدەن بۆ زانینی تێگەیشتن. |
|
| 2 |
|
| من شتی چاکتان فێر دەکەم، بۆیە فێرکردنەکانی من پشتگوێ مەخەن. |
|
| 3 |
|
| کاتێک کوڕی باوکم بووم، ناسک و تاقانە لەلای دایکم، |
|
| 4 |
|
| فێری دەکردم و پێی دەگوتم: «با دڵت لەسەر قسەی من بێت، ئەگەر فەرمانەکانم بپارێزیت، دەژیت. |
|
| 5 |
|
| دانایی بەدەستبهێنە، تێگەیشتن بەدەستبهێنە، قسەکانی دەمم لەبیر مەکە و لێیان لامەدە. |
|
| 6 |
|
| واز لە دانایی مەهێنە، دەتپارێزێت، خۆشتبوێت، چاودێریت دەکات. |
|
| 7 |
|
| ئەمە دەستپێکی داناییە: دانایی بەدەستبهێنە، بە هەموو دەستکەوتەکانت، تێگەیشتن بەدەستبهێنە. |
|
| 8 |
|
| ڕێزی بگرە، بەرزت دەکاتەوە، لە ئامێزی بگرە، شکۆدارت دەکات. |
|
| 9 |
|
| تاجەگوڵینەی نیعمەت دەخاتە سەرت، تاجی شکۆمەندیت پێ دەبەخشێت.» |
|
| 10 |
|
| ڕۆڵە، گوێ بگرە و قسەکانم وەربگرە، جا تەمەنت درێژ دەبێت. |
|
| 11 |
|
| ڕێگای داناییم پیشاندایت، بۆ ڕێڕەوە ڕاستەکان ڕێنماییم کردیت. |
|
| 12 |
|
| لە ڕۆیشتندا هەنگاوت کورت نابێت، لە ڕاکردنیشدا پێت هەڵناکەوێت. |
|
| 13 |
|
| دەست بە تەمبێکردنەوە بگرە و دەست شل مەکە، بیپارێزە، چونکە ژیانتە. |
|
| 14 |
|
| مەچووە سەر ڕێگەی بەدکاران، بە ڕێگای خراپەکاراندا مەڕۆ. |
|
| 15 |
|
| خۆتی لێ لابدە و پێیدا مەڕۆ، لێی دووربکەوە و تێپەڕە، |
|
| 16 |
|
| چونکە خەویان لێ ناکەوێت ئەگەر خراپە نەکەن، خەویان دەزڕێت ئەگەر یەکێک نەخەن. |
|
| 17 |
|
| نانی خراپە دەخۆن و شەرابی ستەمکاری دەخۆنەوە. |
|
| 18 |
|
| ڕێچکەی ڕاستودروستان وەک ڕووناکی بەرەبەیانە، ڕووناکتر و ڕووناکتر دەبێت هەتا دەبێتە ڕۆژی تەواو. |
|
| 19 |
|
| بەڵام ڕێگای بەدکاران وەک تاریکستانە، نازانن پێیان لە چی هەڵدەکەوێت. |
|
| 20 |
|
| ڕۆڵە، سەرنج بدە وشەکانم، گوێ بۆ قسەکانم شل بکە. |
|
| 21 |
|
| لەبەرچاوت دوورنەکەونەوە، لە ناخی دڵت بیانپارێزە، |
|
| 22 |
|
| چونکە ژیانن بۆ ئەو کەسەی دەیاندۆزێتەوە، دەرمانە بۆ هەموو لەشی. |
|
| 23 |
|
| لە سەرووی هەموو چاودێرییەکەوە دڵت بپارێزە، چونکە دڵ سەرچاوەی ژیانە. |
|
| 24 |
|
| خواری لە دەمت داماڵە و چەوتی لە لێوانت دووربخەوە. |
|
| 25 |
|
| با چاوەکانت تەماشای پێشت بکەن و پێڵووەکانت ڕێک بۆ بەردەمت بێت. |
|
| 26 |
|
| ڕێڕەوی بەرپێت خۆش بکە، هەموو ڕێگاکانت دەچەسپێن. |
|
| 27 |
|
| بەلای ڕاست یان چەپدا لامەدە، پێت لە خراپە دووربخەوە. |
|
|
|
|