|
| 1 |
|
| ئایا دانایی بانگەواز ناکات؟ ئەی تێگەیشتن دەنگی خۆی هەڵنابڕێت؟ |
|
| 2 |
|
| لەسەر لووتکەی بەرزاییەکان، لەسەر ڕێگاکان، لە چواڕیانەکان ڕادەوەستێت. |
|
| 3 |
|
| لەلای دەروازەی شارەکان، لەبەردەم دەرگاکان، هاوار دەکات: |
|
| 4 |
|
| «ئەی خەڵکینە، بۆ ئێوە بانگ دەکەم، دەنگم بۆ ئادەمیزادە. |
|
| 5 |
|
| ساویلکەکان، فێری ژیری بن، گێلەکان، فێری تێگەیشتن بن. |
|
| 6 |
|
| گوێ بگرن، چونکە باسی شتی بەرزتان بۆ دەکەم، کردنەوەی لێوەکانم بۆ ڕاستەڕێییە. |
|
| 7 |
|
| ڕاستگۆیی وێردی دەممە، خراپەش قێزەونە بۆ لێوەکانم. |
|
| 8 |
|
| قسەکانی دەمم هەموو ڕاستودروستن، هیچ فێڵ یان خواروخێچی تێدا نییە. |
|
| 9 |
|
| هەموو ڕێکن لای کەسی تێگەیشتوو، ڕاستەڕێیە لای ئەوانەی زانیاری دەدۆزنەوە. |
|
| 10 |
|
| تەمبێکردن لە من وەربگرن نەک زیو، زانیاریش زیاتر لە زێڕی پوختەکراو، |
|
| 11 |
|
| چونکە دانایی لە یاقووت باشترە، هەرچی ئارەزووی دەکەیت نابێتە هاوتای. |
|
| 12 |
|
| «من داناییم، لەگەڵ ژیریدا نیشتەجێم، زانیاری و سەلیقەم هەیە. |
|
| 13 |
|
| ئەوەی لەخواترس بێت، ڕقی لە خراپە دەبێت، من ڕقم لە لووتبەرزی و خۆبەزلزانییە، لە ڕێگای خراپ و لە قسەی بە فێڵە. |
|
| 14 |
|
| ڕاوێژ و دانایی تەواو هی منن، تێگەیشتن هی منە، هێز هی منە. |
|
| 15 |
|
| بە منەوە پاشاکان پاشایەتی دەکەن و فەرمانڕەوایان بە ڕاستودروستی یاسا دەردەکەن. |
|
| 16 |
|
| بە منەوە میرەکان میرایەتی دەکەن، بەگەکان و هەموو ئەوانەی بە ڕاستودروستی دادوەری دەکەن. |
|
| 17 |
|
| من ئەوانەم خۆشدەوێت کە منیان خۆشدەوێ، ئەوانەش کە بە پەرۆشەوە بەدوامدا دەگەڕێن، دەمدۆزنەوە. |
|
| 18 |
|
| دەوڵەمەندی و ڕێزداری لەلای منە، ڕاستودروستی و ئەو سامانەی کە دەمێنێتەوە. |
|
| 19 |
|
| بەرهەمی من لە زێڕ باشترە، لە زێڕی بێگەردیش، دەغڵیشم لە زیوی پوختەکراو باشترە. |
|
| 20 |
|
| بە ڕێچکەی ڕاستودروستیدا دەڕۆم، لەسەر ڕێبازی دادپەروەری، |
|
| 21 |
|
| تاکو سامان بکەمە میرات بۆ ئەوانەی منیان خۆشدەوێت و ئەمبارەکانیان پڕ بکەم. |
|
| 22 |
|
| «یەزدان لە سەرەتای بەدیهێنانەکەی منی دروستکرد، هەر لە کۆنەوە لەپێش کارەکانی. |
|
| 23 |
|
| لە ئەزەلەوە من دامەزراوم، لە سەرەتاوە، لەپێش زەوی. |
|
| 24 |
|
| هێشتا زەریاکان نەببوون من بەدیهێنراوم، هێشتا کانییە پڕ ئاوەکان نەبوون. |
|
| 25 |
|
| پێش ئەوەی چیاکان بچەسپێن، پێش گردەکان، من بەدیهێنراوم، |
|
| 26 |
|
| هێشتا نە زەوی و نە پانتاییەکانی دروستکردبوو، نە سەرەتای خۆڵی زەوی. |
|
| 27 |
|
| کاتێک کە ئاسمانی جێگیر کرد من لەوێ بووم، کاتێک کە هێڵی ئاسۆی بەسەر قووڵاییدا کێشا، |
|
| 28 |
|
| کاتێک کە هەوری لە ئاسمان ڕاگرت و سەرچاوەی قووڵاییەکانی چەسپاند، |
|
| 29 |
|
| کاتێک کە سنووری بۆ دەریا کێشا بۆ ئەوەی ئاوەکان فەرمانی ئەو نەشکێنن، کاتێک کە بناغەی زەوی داڕشت. |
|
| 30 |
|
| لەگەڵ ئەو وەستایەکی لێزان بووم، ڕۆژبەڕۆژ شادمانی ئەو بووم، هەمیشە لەبەردەمیدا دڵخۆش بووم، |
|
| 31 |
|
| لە زەوییە ئاوەدانەکەی دڵخۆش دەبووم، لەگەڵ ئادەمیزاد شادمان بووم. |
|
| 32 |
|
| «ئەی کوڕینە، ئێستاش گوێم لێ بگرن، خۆزگە دەخوازرێ بەوانەی ڕێگای من دەپارێزن. |
|
| 33 |
|
| گوێ لە تەمبێکردن بگرن و دانا بن، پشت گوێی مەخەن. |
|
| 34 |
|
| خۆزگە دەخوازرێ بەو کەسەی گوێم لێ دەگرێت، ڕۆژبەڕۆژ لەلای دەرگاکەم ئاگادارە، لەلای دەروازەی دەرگاکەم ئێشک دەگرێت، |
|
| 35 |
|
| چونکە ئەوەی من بدۆزێتەوە، ژیان دەدۆزێتەوە، ڕەزامەندی یەزدانیش بەدەستدەهێنێت. |
|
| 36 |
|
| بەڵام ئەوەی من نەدۆزێتەوە زیان بە خۆی دەگەیەنێت، هەموو ئەوانەی ڕقیان لە منە، مردنیان خۆشدەوێت.» |
|
|
|
|