|
| 1 |
|
| من ئەو پیاوەم کە زەلیلیم بینی بە گۆچانی تووڕەیی ئەو. |
|
| 2 |
|
| منی بە پێش خۆی دا و منی بە تاریکاییدا برد، بەبێ هیچ ڕووناکییەک. |
|
| 3 |
|
| بێگومان، دەستی لە دژی من بەرزدەکاتەوە بە بەردەوامی و بە درێژایی ڕۆژ. |
|
| 4 |
|
| گۆشت و پێستی منی پیرکرد، ئێسکەکانی شکاندم. |
|
| 5 |
|
| دەوری گرتم و گەمارۆی دام بە ژەهر و ناخۆشی. |
|
| 6 |
|
| ناچاری کردم لەناو تاریکیدا نیشتەجێ بم وەک ئەوانەی لەمێژە مردوون. |
|
| 7 |
|
| لەناو پەرژینێک بەندی کرد بۆ ئەوەی نەتوانم هەڵبێم، زنجیرەکانی منی قورس کرد. |
|
| 8 |
|
| هەروەها کاتێک هاوار دەکەم و داوای فریاکەوتن دەکەم، بەڵام نزاکانم ڕادەگرێت. |
|
| 9 |
|
| بەردی تاشراوی کەڵەکە کرد و ڕێگای منی پێ گرت، ڕێڕەوەکانی منی خواروخێچ کرد. |
|
| 10 |
|
| وەک ورچێک بۆم لە بۆسەدایە، وەک شێرێک خۆی مات دەکات، |
|
| 11 |
|
| منی لەڕێ لادا و پارچەپارچەی کردم، منی وێران کرد. |
|
| 12 |
|
| کەوانەکەی ڕاکێشا منی کردە نیشانەی تیرەکانی. |
|
| 13 |
|
| تیرەکانی تیردانەکەی لە دڵم چەقاند. |
|
| 14 |
|
| هەموو گەلەکەم سووکایەتیم پێ دەکەن، بە درێژایی ڕۆژ بە گۆرانی گاڵتەم پێ دەکەن. |
|
| 15 |
|
| تێری کردم لە تاڵی، زەقنەبووتی دەرخوارد دام. |
|
| 16 |
|
| بە چەو ددانەکانی منی وردوخاش کرد، منی لەناو خۆڵەمێش پەستایەوە. |
|
| 17 |
|
| من لە ئاشتی بێبەش کراوم، سەرکەوتنم لەبیرچووەوە. |
|
| 18 |
|
| ئینجا گوتم، «شکۆمەندیم نەما، هەروەها هیوام بە یەزدان بڕا.» |
|
| 19 |
|
| دێتەوە بیرم، ڕۆژانی زەلیلی و سەرگەردانیم، وەک ژەهر و زەقنەبووت بوون. |
|
| 20 |
|
| بە باشی بەبیرم دێتەوە، لە ناخەوە ڕۆحم خەمبارە. |
|
| 21 |
|
| بەڵام ئەوە دەهێنمەوە یادم و لەبەر ئەوە هیوام هەیە: |
|
| 22 |
|
| بەهۆی خۆشەویستی نەگۆڕی یەزدانە کە لەناونەچووین، چونکە بەزەییەکەی تەواو نابێت. |
|
| 23 |
|
| ئەوانەت هەموو بەیانییەک نوێن؛ دڵسۆزییەکەت چەند گەورەیە. |
|
| 24 |
|
| بە خۆم دەڵێم: «یەزدان بەشی منە، لەبەر ئەوە هیوام بەوە.» |
|
| 25 |
|
| یەزدان چاکە بۆ ئەوانەی هیوایان بەو هەیە، بۆ ئەو کەسەی داوای ئەو دەکات. |
|
| 26 |
|
| باشە بۆ کەسێک بە بێدەنگی چاوەڕێ بکات بۆ هاتنی ڕزگاریی یەزدان. |
|
| 27 |
|
| باشە پیاو نیر هەڵبگرێت هەر لە تەمەنی منداڵییەوە. |
|
| 28 |
|
| با بە تەنها دانیشێت و بێدەنگ بێت، چونکە یەزدان ئەمەی بەسەرهێناوە. |
|
| 29 |
|
| با سەری بخاتە ناو خاکوخۆڵ، لەوانەیە هێشتا هیوای مابێت. |
|
| 30 |
|
| با ڕوومەتی بۆ ئەوە ڕابگرێت کە لێی دەدات، با تێربێت لە ڕیسوایی. |
|
| 31 |
|
| چونکە کەس بۆ هەتاهەتایە لەلایەن پەروەردگارەوە ڕەت ناکرێتەوە. |
|
| 32 |
|
| لەگەڵ ئەوەی دڵتەنگی دەهێنێت، میهرەبانیش نیشان دەدات، بەپێی گەورەیی خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی. |
|
| 33 |
|
| ئەو کەس لە دڵەوە زەلیل ناکات و دڵتەنگی ناکات. |
|
| 34 |
|
| تێکشکاندنی دیلەکانی هەموو زەوی لەژێر پێ، |
|
| 35 |
|
| یان بێبەشکردنی کەسێک لە مافی خۆی لەبەردەم خودای هەرەبەرز، |
|
| 36 |
|
| یان بەدوورگرتنی مرۆڤ لە دادپەروەری، ئایا پەروەردگار هەموو ئەمانە نابینێت؟ |
|
| 37 |
|
| کێ دەتوانێت قسە بکات قسەکەی بێتەجێ، ئەگەر پەروەردگار فەرمانی نەدابێت؟ |
|
| 38 |
|
| ئایا ڕوودانی چاکە و خراپە بە فەرمایشتی خودای هەرەبەرز نییە؟ |
|
| 39 |
|
| بۆچی مرۆڤی زیندوو گلەیی بکات کاتێک لەسەر گوناهەکانی سزا دەدرێت؟ |
|
| 40 |
|
| با هەڵسوکەوتمان بپشکنین و تاقی بکەینەوە و بگەڕێینەوە بۆ لای یەزدان. |
|
| 41 |
|
| با دڵ و دەستمان بەرزبکەینەوە بۆ خودا لە ئاسمان، بڵێین: |
|
| 42 |
|
| «ئێمە گوناهمان کرد و یاخی بووین، تۆش لێمان خۆش نەبوویت. |
|
| 43 |
|
| «خۆت بە تووڕەیی داپۆشی و ڕاوتناین، بەبێ بەزەیی ئێمەت کوشت. |
|
| 44 |
|
| بە هەور خۆت داپۆشی بۆ ئەوەی نوێژەکانمان نەگاتە لات. |
|
| 45 |
|
| ئێمەت کرد بە پاشەڕۆ و نەویستراو لەنێو گەلان. |
|
| 46 |
|
| «هەموو دوژمنانمان دەمیان لێمان کردەوە. |
|
| 47 |
|
| ترس و تەڵە باڵی بەسەرماندا کێشا، لەناوچوون و وێرانی.» |
|
| 48 |
|
| چاوەکانم کانی فرمێسک هەڵدەڕێژن لەبەر ئەوەی گەلەکەم لەناوچوون. |
|
| 49 |
|
| چاوەکانم فرمێسک هەڵدەڕێژن و ناوەستن بەبێ پسانەوە، |
|
| 50 |
|
| تاوەکو یەزدان لە ئاسمانەوە تەماشای خوارەوە بکات و ببینێت. |
|
| 51 |
|
| ئەوەی دەیبینم گیانم ئازار دەدات لەبەر ئازاری کچانی شارەکەم. |
|
| 52 |
|
| ئەوانەی دوژمنی من بوون بەبێ هۆ وەک چۆلەکە ڕاویان کردم. |
|
| 53 |
|
| بە زیندووێتی منیان فڕێدا ناو چاڵ، بەردیان تێمگرت. |
|
| 54 |
|
| نوقومی ئاو بووم، گوتم: «خەریکە بمرم.» |
|
| 55 |
|
| ئەی یەزدان، لە قووڵایی چاڵەوە بە ناوی تۆوە نزا دەکەم. |
|
| 56 |
|
| گوێت لە دەنگم بوو: «گوێت دامەخە کاتێک هاوار و هانات بۆ دەهێنم.» |
|
| 57 |
|
| ئەو ڕۆژەی نزام بۆ کردیت نزیک بوویتەوە، فەرمووت: «مەترسە!» |
|
| 58 |
|
| ئەی پەروەردگار، بەرگریت لە کێشەی من کرد، ژیانی منت کڕییەوە. |
|
| 59 |
|
| ئەی یەزدان، ستەمدیدەیی منت بینی. دادوەری کێشەکەم بکە! |
|
| 60 |
|
| هەموو تۆڵەسەندنەوەکەی ئەوانت بینی، هەموو پیلانەکانیان لە دژی من. |
|
| 61 |
|
| ئەی یەزدان، گوێت لە ڕیسواکردنەکەیان بوو، هەموو پیلانەکانیان لە دژی من؛ |
|
| 62 |
|
| ئەوەی دوژمنەکانم بە درێژایی ڕۆژ لە دژی من باسی دەکەن و دەیچرپێنن. |
|
| 63 |
|
| تەماشایان بکە! هەستان و دانیشتنیان، بە گۆرانییەکانیان گاڵتەم پێ دەکەن. |
|
| 64 |
|
| ئەی یەزدان، سزایان بدە، بەپێی کردەوەکانی دەستیان. |
|
| 65 |
|
| پێچە لەسەر دڵیان دابنێ، با نەفرەتت لەسەریان بێت! |
|
| 66 |
|
| بە تووڕەییەوە ڕاویان بنێ و لەناویان ببە لەژێر ئاسمانی یەزداندا. |
|
|
|
|