كوردی سۆرانی ستاندهرد
|
| 1 |
| ئەی یەزدان، بەبیرت بێتەوە چیمان بەسەرهات، تەماشا بکە و ڕیسواییەکەمان ببینە. |
| 2 |
| میراتەکەمان بۆ نامۆکان بوو، ماڵمان بۆ بێگانە. |
| 3 |
| هەتیو و بێ باوک بووین، دایکانمان وەک بێوەژنن. |
| 4 |
| دەبێ ئەو ئاوە بکڕین کە دەیخۆینەوە دارەکانمان بە نرخ بۆمان دێت. |
| 5 |
| ئەوانەی ڕاومان دەنێن زۆر نزیک بوونەوە، ماندوو دەبین و حەوانەوەمان نییە. |
| 6 |
| دەستمان لە میسری و ئاشورییەکان پانکردەوە بۆ بەدەستهێنانی نانی پێویست. |
| 7 |
| باوکانمان گوناهیان کرد، نەمان، ئێمەش سزاکەیان وەردەگرین. |
| 8 |
| کۆیلەکان فەرمانڕەوایەتیمان دەکەن، کەس نییە لە دەستیان ڕزگارمان بکات. |
| 9 |
| بەهۆی شمشێر لە چۆڵەوانی ژیانمان لە مەترسیدایە هەتا بژێوی پەیدا دەکەین. |
| 10 |
| پێستمان وەک تەنوور سووتاوە، لەبەر برسیێتی برژاوین. |
| 11 |
| لە سییۆن دەستدرێژییان کردە سەر ژنان، پاکیزەکانیش لە شارۆچکەکانی یەهودا. |
| 12 |
| میران بە دەستیانەوە هەڵدەواسرێن، ڕێز لە پیران ناگیرێت. |
| 13 |
| لاوانیان دەهاڕدرێن، منداڵان لەژێر بارەداردا بەلادادێن. |
| 14 |
| پیران دەستیان لە دەروازە هەڵدەگرن، لاوانیش وازیان لە گۆرانی هێنا. |
| 15 |
| خۆشی دڵمان نەما، شاییمان بوو بە شیوەن. |
| 16 |
| تاجی سەرمان کەوت. قوڕبەسەرمان، چونکە گوناهمان کرد! |
| 17 |
| لەبەر ئەم شتانە دڵمان داهێزرا، لەبەر ئەم ڕووداوانە بەرچاومان تاریک بوو، |
| 18 |
| لەبەر کێوی سییۆن، وێران بوو، چەقەڵ هاتوچۆی تێدا دەکەن. |
| 19 |
| ئەی یەزدان، تۆ بۆ هەتاهەتایە حوکم دەکەیت، تەختی تۆ نەوە دوای نەوە بەردەوام دەبێت. |
| 20 |
| بۆچی بەردەوام لەبیرمان دەکەیت؟ بۆچی کاتێکی درێژ بەجێمان دەهێڵیت؟ |
| 21 |
| ئەی یەزدان، بمانگەڕێنەوە بۆ لای خۆت، هەتا بگەڕێینەوە، وەک جاران ڕۆژانمان نوێ بکەرەوە، |
| 22 |
| یان تۆ زۆر لێمان تووڕە بوویت و بە تەواوی ئێمەت ڕەتکردووەتەوە؟ |
| Notayan Tomar Bikin |
https://beblia.bible:81/BibleAudio/kurdish/lamentations/005.mp3
5
5