|
| 1 |
|
| دوای له‌دایكبوونی ئیشۆع له بێتلخمی ئیهوود، له سه‌رده‌می هیڕوودسی پاشا، هه‌ندێک مۆغ له خۆرهه‌ڵاته‌وه هاتنه یروشلایم، |
|
| 2 |
|
| وتیان: “كوا ئه‌و له‌دایكبووه‌ی پاشای جووه‌كان؟ ئێمه له خۆرهه‌ڵاته‌وه ئه‌ستێره‌ی ئه‌ومان بینیوه، هاتووین كڕنۆشی بۆ ببه‌ین”. |
|
| 3 |
|
| كاتێ هیڕوودس پاشا ئه‌مه‌ی بیست، شڵه‌ژا و هه‌موو یروشلایم له‌گه‌ڵی شڵه‌ژان. |
|
| 4 |
|
| هه‌موو كاهینانی باڵا و ته‌وراتزانانی گه‌لی كۆكرده‌وه، لێی پرسین: “مه‌سیح له‌كوێ له‌دایک ده‌بێت؟” |
|
| 5 |
|
| پێیان وت: “له بێتلخمی ئیهوود، چونكه پێغه‌مبه‌رێک ئاوای نووسیوه: |
|
| 6 |
|
| {تۆش ئه‌ی بێتلخمی زه‌ویی ئيهوودا بچووكترینی نێوان سه‌رۆكه‌كانی ئيهوودا نیت، چونكه تیاتدا دادوه‌رێک ده‌رده‌كه‌وێت، شوانایه‌تیی گه‌لی ئیسڕائیلم ده‌كات} ”. |
|
| 7 |
|
| جا هیڕوودس به نهێنی مۆغه‌كانی بانگ‌كرد و له‌باره‌ی كاتی ده‌ركه‌وتنی ئه‌ستێره‌كه لێی زانین. |
|
| 8 |
|
| ئینجا بۆ بێتلخمی ناردن و وتی: “بڕۆن و به وردی به‌دوای كوڕه‌كه‌دا بگه‌ڕێن. كاتێ دۆزیتانه‌وه هه‌واڵم بده‌نێ، تا منیش بێم و كڕنۆشی بۆ ببه‌م”. |
|
| 9 |
|
| كاتێ گوێبیستی پاشا بوون، ڕۆیشتن، ئه‌ستێره‌كه‌ی له خۆرهه‌ڵات بینیبوویان، پێشیان كه‌وت تاكو له‌سه‌ر ئه‌و شوێنه‌ی كوڕه‌كه‌ی لێ‌بوو ڕاوه‌ستا. |
|
| 10 |
|
| كاتێ ئه‌ستێره‌كه‌یان بینی خۆشیه‌كی زۆر مه‌زنیان كرد، |
|
| 11 |
|
| هاتن بۆ ماڵه‌كه، كوڕه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ مه‌ریه‌می دایكی بینی، دانه‌وین و كڕنۆشیان بۆ برد، ئینجا گه‌نجینه‌كانیان كرده‌وه، زێڕ و بخوور و موڕیان به دیاری پێشكه‌ش كرد. |
|
| 12 |
|
| ئینجا كه له خه‌وندا سرووشیان بۆ هات كه نه‌گه‌ڕێنه‌وه لای هیڕوودس، به ڕێگایه‌كی دیكه گه‌ڕانه‌وه بۆ وڵاتی خۆیان. |
|
| 13 |
|
| دوای ئه‌وه‌ی ڕۆیشتن، فریشته‌ی په‌روه‌ردگار له خه‌وندا بۆ یۆسپ ده‌ركه‌وت و فه‌رمووی: “هه‌سته كوڕه‌كه و دایكی ببه و هه‌ڵبێ بۆ میسڕ. له‌وێ به تاكو پێت ده‌ڵێم، چونكه وا هیڕوودس به شوێن كوڕه‌كه‌دا ده‌گه‌ڕێت، تا له‌ناوی ببات”. |
|
| 14 |
|
| ئه‌ویش هه‌ستا و له شه‌ودا كوڕه‌كه و دایكی برد و به‌ره‌و میسڕ ڕۆیشت. |
|
| 15 |
|
| تاكو مردنی هیڕوودس له‌وێ مایه‌وه، تا ئه‌وه‌ی په‌روه‌ردگار به‌هۆی پێغه‌مبه‌رێک فه‌رموویه‌تی بێته دی، كه ده‌فه‌رمووێ: {ڕۆڵه‌ی خۆم له میسڕه‌وه بانگ كرد}. |
|
| 16 |
|
| كاتێ هیڕوودس زانی مۆغه‌كان گاڵته‌یان پێ كردووه، زۆر تووڕه بوو. ناردی و هه‌موو كوڕه‌كانی بێتلخم و ده‌وروبه‌ری كوشت، له دوو ساڵه‌وه به‌ره‌و خوار، به‌پێی ئه‌و كاته‌ی له مۆغه‌كانه‌وه زانیبوو. |
|
| 17 |
|
| به‌مه‌ش ئه‌وه‌ی به‌هۆی پێغه‌مبه‌ر ئێرمیا وترابوو هاته دی: |
|
| 18 |
|
| {له ڕه‌متا دا ده‌نگێک بیسترا، گریان و ناڵه و شیوه‌نێكی زۆر، ڕاخێل بۆ ڕۆڵه‌كانی ده‌گریێت و نایه‌وێ دڵنه‌وایی بكرێت، چونكه نه‌ماون}. |
|
| 19 |
|
| كاتێ هیڕوودس مرد، فریشته‌ی په‌روه‌ردگار له میسڕ له خه‌ونێكدا بۆ یۆسپ ده‌ركه‌وت و |
|
| 20 |
|
| فه‌رمووی: “هه‌سته، كوڕه‌كه و دایكی ببه و بڕۆ بۆ زه‌ویی ئیسڕائیل، چونكه ئه‌وانه‌ی كه گیانی كوڕه‌كه‌یان ده‌ویست مه‌رگیان هات”. |
|
| 21 |
|
| ئه‌ویش هه‌ستا، كوڕه‌كه و دایكی برد و هات بۆ زه‌ویی ئیسڕائیل. |
|
| 22 |
|
| به‌ڵام كاتێ بیستی ئه‌رخێلاوس له ئیهوود له‌جێی هیڕوودسی باوكی پاشایه، ترسا بڕواته ئه‌وێ. ئینجا كه له خه‌وندا سرووشی بۆ هات، بۆ ده‌ڤه‌ری گلیلا ڕۆیشت. |
|
| 23 |
|
| جا هات و له شارێک نیشته‌جێ بوو به ناوی ناسڕه‌ت، تا ئه‌وه‌ی به‌هۆی پێغه‌مبه‌رانه‌وه وترابوو بێته دی: {به ناسڕه‌تی ناوده‌بردرێت}. |
|
|
|
|