|
| 1 |
|
| كه ڕۆژی په‌نجایه‌مین داهات، هه‌موو پێكه‌وه له یه‌ک شوێندا بوون، |
|
| 2 |
|
| له‌ناكاو ده‌نگێک له ئاسمانه‌وه وه‌ک ڕه‌شه‌با هات، ئه‌و ماڵه‌ی پڕكرد كه تیایدا دانیشتبوون. |
|
| 3 |
|
| ئینجا چه‌ند زمانێكی دابه‌شبوو وه‌ک ئاگر بۆیان ده‌ركه‌وت و له‌سه‌ر هه‌ریه‌كه‌یان نیشته‌وه. |
|
| 4 |
|
| هه‌موویان پڕبوون له ڕووحی پارسا و به زمانه‌كانی دیكه قسه‌یان كرد، وه‌ک ڕووح پێی به‌خشین. |
|
| 5 |
|
| جووی له‌خواترسی هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانی ژێر ئاسمان له یروشلایم نیشته‌جێ ببوون. |
|
| 6 |
|
| كاتێ ده‌نگه‌كه هات، جه‌ماوه‌ر كۆبوونه‌وه و په‌شێو بوون، چونكه هه‌ریه‌كه‌یان گوێی له زمانی خۆی ده‌بوو پێی ده‌دووان. |
|
| 7 |
|
| هه‌مووان حه‌په‌سابوون و به سه‌رسامییه‌وه به‌یه‌كتریان وت: “ئه‌رێ هه‌موو ئه‌وانه‌ی قسه ده‌كه‌ن گلیلایی نین؟ |
|
| 8 |
|
| ئه‌ی چۆن هه‌ریه‌كه‌مان گوێی له زمانی خۆی ده‌بێت كه لێی له‌دایكبووه؟ |
|
| 9 |
|
| ئێمه‌ی خه‌ڵكی په‌رتیا و میدیا و ئیلامی، دانیشتووانی میسۆپۆتامیا، ئیهوود و قاپودقیا، پونتوس و ئاسیا، |
|
| 10 |
|
| پرۆگیا و په‌مپۆلیا، میسڕ و ده‌ڤه‌ره‌كانی لیبیا ڕووه‌و قه‌ورینێین، هه‌روه‌ها لایده‌كانی ڕۆما |
|
| 11 |
|
| جوو و به‌جووبوو قرێتێی و عه‌ره‌ب، ئه‌وه‌تا گوێمان لێیانه به زمانی خۆمان باسی كرداره مه‌زنه‌كانی خودا ده‌كه‌ن!”. |
|
| 12 |
|
| هه‌موو سه‌رسام و حه‌په‌سا بوون، به یه‌كتریان ده‌ووت: “ده‌بێ ئه‌مه چی بێت؟” |
|
| 13 |
|
| هه‌ندێكی دیكه به گاڵته پێكردنه‌وه ده‌یانووت: “مه‌یی نوێیان زۆر خواردۆته‌وه”. |
|
| 14 |
|
| په‌تڕۆس له‌گه‌ڵ یازده‌كه ڕاوه‌ستا، ده‌نگی به‌رزكرده‌وه و پێی وتن: “ئه‌ی پیاوانی جوو و هه‌موو ئه‌وانه‌ی له یروشلایم دانیشتوون، با ئه‌مه له‌لاتان زانراو بێت و گوێ له قسه‌كانم بگرن، |
|
| 15 |
|
| چونكه وه‌ک بیرده‌كه‌نه‌وه ئه‌مانه سه‌رخۆش نین، چونكه كاژێر سێی ڕۆژه! |
|
| 16 |
|
| به‌ڵكو به‌هۆی یۆئیل پێغه‌مبه‌ر وتراوه: |
|
| 17 |
|
| {خودا ده‌فه‌رمووێ: له ڕۆژانی پایاندا ڕووحم به‌سه‌ر هه‌موو ئاده‌میزاداندا ده‌ڕێژم. كوڕان و كچانتان پێشبینی ده‌كه‌ن، گه‌نجه‌كانتان بینین ده‌بینن، پیره‌كانتان خه‌ون ده‌بینن. |
|
| 18 |
|
| ته‌نانه‌ت به سه‌ر كۆیله و كه‌نیزه‌كانیشم، له‌و ڕۆژانه‌دا ڕووحم ده‌ڕێژم وئه‌وانیش پێشبینی ده‌كه‌ن. |
|
| 19 |
|
| له سه‌ره‌وه له ئاسمان كاری سه‌یر وله خواره‌وه له‌سه‌ر زه‌وی په‌رجو ده‌كه‌م: خوێن و ئاگر و ستوونی دووكه‌ڵ. |
|
| 20 |
|
| خۆر ده‌بێته تاریكی ومانگیش ده‌بێته خوێن، پێش ئه‌وه‌ی ڕۆژی مه‌زن و به‌ناوبانگی په‌روه‌ردگار بێت. |
|
| 21 |
|
| جا هه‌ر كه‌سێک به ناوی په‌روه‌ردگاره‌وه بپاڕێته‌وه، ڕزگاری ده‌بێت}. |
|
| 22 |
|
| پیاوانی ئیسڕائیل، گوێ له‌م قسانه بگرن: ئیشۆعی ناسڕه‌تی پیاوێكه بۆتان سه‌لمێندرا، به نیشانه و كاری سه‌یر و په‌رجو كه خودا له نێو ئێوه‌دا له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌نجامی دا، وه‌ک خۆشتان ده‌زانن. |
|
| 23 |
|
| ئه‌م به‌گوێره‌ی خواستی بڕیارله‌سه‌ردراو و زانینی پێشووی خودا ڕاده‌ستتان كرد، به ده‌ستی گوناهباران له‌خاچتان دا و كوشتتان. |
|
| 24 |
|
| ئه‌وه‌ی خودا هه‌ستاندیه‌وه و له ژانی مه‌رگ ئازادی كرد، چونكه نه‌ده‌كرا له چنگیدا بمێنێته‌وه. |
|
| 25 |
|
| چونكه داوید ده‌رباه‌ری ده‌ڵێ: {هه‌میشه په‌روه‌ردگار له‌به‌رده‌مم ده‌بینی، ئه‌و له‌لای ڕاستمه‌وه‌یه، تاكو نه‌هه‌ژێم. |
|
| 26 |
|
| بۆیه دڵشاد بووم و زمانم له هه‌ڵهه‌ڵه‌دایه، ته‌نانه‌ت جه‌سته‌م له هیوادا نیشته‌جێیه، |
|
| 27 |
|
| چونكه تۆ گیانم له دۆڵی بێبندا به‌جێ ناهێڵیت، هه‌روه‌ها ناهێڵیت تاقانه‌ی پارسا‌ی خۆت بۆگه‌نی ببینێت. |
|
| 28 |
|
| ڕێگاكانی ژیانت پێ ناساندم، له‌گه‌ڵ ڕووی خۆت دڵم پڕی شادی ده‌كه‌یت}. |
|
| 29 |
|
| برایان، ڕێگا دراوه به ئاشكرا پێتان بڵێم كه داویدی باوكمان مرد و نێژرا، گۆڕه‌كه‌شی تاكو ئه‌مڕۆ له‌لامانه. |
|
| 30 |
|
| ئه‌ویش كه پێغه‌مبه‌ر بوو، ده‌یزانی خودا به سوێند، سوێندی بۆ خواردووه كه له به‌رهه‌می پشتی ئه‌و به‌پێی جه‌سته مه‌سیح له‌سه‌ر ته‌خته‌كه‌ی داده‌نیشێت. |
|
| 31 |
|
| پێشبینیی كرد و باسی هه‌ستانه‌وه‌ی مه‌سیحه‌كه‌ی كرد، كه نه له دۆڵی بێبندا به‌جێ هێڵدرا و نه جه‌سته‌شی بۆگه‌نی بینی. |
|
| 32 |
|
| ئه‌م ئیشۆعه خودا هه‌ستاندیه‌وه، ئێمه‌ش هه‌موومان گه‌واهیده‌رین بۆی. |
|
| 33 |
|
| ئینجا بۆ لای ڕاستی خودا به‌رزكرایه‌وه و به‌ڵێنی ڕووحی پارسا‌ی له باوكه‌وه وه‌رگرت، ئه‌مه‌ی ڕژاند كه‌وا ئێوه ده‌یبینن و ده‌یبیستن. |
|
| 34 |
|
| داوید بۆ ئاسمان به‌رز نه‌بووه‌وه، به‌ڵكو خۆی ده‌ڵێت: { په‌روه‌ردگار به په‌روه‌ردگارمی فه‌رموو: له‌لای ڕاستم دانیشه |
|
| 35 |
|
| تاكو دوژمنانت بخه‌مه ژێر پێیه‌كانت}. |
|
| 36 |
|
| جا با هه‌موو ماڵی ئیسڕائیل به دڵنیایی بزانن، ئه‌م ئیشۆعه‌ی ئێوه له‌خاچتان دا، خودا كردییه په‌روه‌ردگار و مه‌سیح”. |
|
| 37 |
|
| كاتێ گوێیان لێ‌بوو، دڵیان كون بوو، به په‌تڕۆس و هه‌موو په‌یامبه‌رانیان وت: “برایان، چی بكه‌ین؟” |
|
| 38 |
|
| په‌تڕۆس پێی وتن: “تۆبه بكه‌ن، با هه‌ریه‌كه‌تان به ناوی ئیشۆعی مه‌سیحه‌وه عه‌ماد بكرێت بۆ لێخۆشبوونی گوناهه‌كانتان و دیاریی ڕووحی پارسا وه‌ربگرن. |
|
| 39 |
|
| چونكه به‌ڵێنه‌كه بۆ خۆتان و منداڵه‌كانتان و بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی دوورن، بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه په‌روه‌ردگار خوداوه‌ندمان بانگییان ده‌كات”. |
|
| 40 |
|
| به زۆر قسه‌ی دیكه‌ش گه‌واهیی بۆ دان و ئامۆژگاریی ده‌كردن و ده‌یووت: “خۆتان له‌م نه‌وه چه‌وته ڕزگار بكه‌ن”. |
|
| 41 |
|
| جا به خۆشییه‌وه قسه‌كه‌یان وه‌رگرت و عه‌مادكران، له‌و ڕۆژه‌دا نزیكه‌ی سێ هه‌زار كه‌س هاتنه پاڵ. |
|
| 42 |
|
| ئیتر ئه‌وان په‌یوه‌ست بوون له‌سه‌ر فێركردنی په‌یامبه‌ران و هاوبه‌شییه‌تی، له‌تكردنی نان و نوێژكردن. |
|
| 43 |
|
| هه‌موو له ناخدا سامگرتوو بوون، چونكه زۆر په‌رجو و نیشانه له‌سه‌ر ده‌ستی په‌یامبه‌ران كران. |
|
| 44 |
|
| باوه‌ڕداران هه‌موو پێكه‌وه بوون و له هه‌موو شتێكیان هاوبه‌ش بوون. |
|
| 45 |
|
| ماڵ و موڵكی خۆیان ده‌فرۆشت و به‌گوێره‌ی پێویستی هه‌ریه‌كه‌یان دابه‌شیان ده‌كرد. |
|
| 46 |
|
| ڕۆژانه به یه‌ک دڵ به‌رده‌وام له په‌رستگا ده‌بوون، له ماڵه‌كاندا نانیان له‌ت ده‌كرد، به خۆشی و ساكاری پێكه‌وه نانیان ده‌خوارد، |
|
| 47 |
|
| ستایشی خودایان ده‌كرد و له‌لای هه‌موو خه‌ڵک په‌سه‌ند بوون. په‌روه‌ردگاریش ڕۆژانه ئه‌وانه‌ی ده‌هێنایه پاڵ وارگه كه ڕزگاریان ده‌بوو. |
|
|
|
|