|
| 1 |
|
| بۆیه تۆ بێ بیانوویت ئه‌ی مرۆڤ، ئه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی حوكم ده‌ده‌یت، چونكه به‌وه‌ی خه‌ڵكی پێ حوكم ده‌ده‌یت، خۆت تاوانبار ده‌كه‌یت، چونكه تۆ كه حوكم ده‌ده‌یت، خۆشت هه‌مان شت ده‌كه‌یت! |
|
| 2 |
|
| ئێمه ده‌زانین كه حوكمی خودا ڕه‌وایه به‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی ئه‌م شتانه ده‌كه‌ن. |
|
| 3 |
|
| ئایا ئه‌ی مرۆڤ، كه حوكم ده‌ده‌یته سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی وا ئه‌م شتانه ده‌كه‌ن و خۆشت هه‌مان شت ده‌كه‌یت، وا ده‌زانیت له حوكمی خودا ده‌رباز ده‌بیت؟ |
|
| 4 |
|
| یان گاڵته‌ت به ده‌وڵه‌مه‌ندیی نیانی و نه‌رمی و پشوودرێژییه‌كه‌ی دێت؟ نازانیت نیانیی خودا به‌ره‌و تۆبه‌كردنت ده‌بات؟ |
|
| 5 |
|
| به‌ڵام له‌به‌ر توندی و دڵی تۆبه نه‌كردووت، له ڕۆژی تووڕه‌یی و ئاشكراكردنی حوكمی دادپه‌روه‌رانه‌ی خودا، تووڕه‌یی بۆ خۆت كۆده‌كه‌یته‌وه، |
|
| 6 |
|
| ئه‌وه‌ی پاداشتی هه‌ر یه‌كێک به‌گوێره‌ی كرداره‌كانی ده‌داته‌وه. |
|
| 7 |
|
| ژیانی جاویدانیش بۆ ئه‌وانه‌یه كه به دانبه‌خۆداگرتنه‌وه له كاری چاكه‌دا داوای شكۆ و ڕێز و نه‌مری ده‌كه‌ن. |
|
| 8 |
|
| به‌ڵام ڕق و تووڕه‌یی بۆ ئه‌وانه‌یه كه داوای خۆپه‌رستی ده‌كه‌ن و ملكه‌چی ڕه‌وا نابن، به‌ڵكو بۆ ناڕه‌وایی ملكه‌چ ده‌بن. |
|
| 9 |
|
| ناخۆشی و ته‌نگانه بۆ هه‌ر مرۆڤێكه كه خراپه ده‌كات: یه‌كه‌مجار بۆ جوو ئینجا یۆنانی. |
|
| 10 |
|
| شكۆ و ڕێز و ئاشتی بۆ هه‌موو چاكه‌كارێكه: یه‌كه‌مجار بۆ جوو ئینجا یۆنانی. |
|
| 11 |
|
| چونكه خودا جوداخوازی ناكات. |
|
| 12 |
|
| هه‌موو ئه‌وانه‌ی ته‌وراتیان نییه و گوناهیان كرد، بێ ته‌ورات له‌ناوده‌چن، هه‌موو ئه‌وانه‌ش ته‌وراتیان هه‌یه و گوناهیان كرد، به ته‌ورات حوكم ده‌درێن. |
|
| 13 |
|
| چونكه نه‌ک ئه‌وانه‌ی ته‌ورات ده‌بیستن له‌لای خودا بێ‌تاوانن، به‌ڵكو ئه‌وانه‌ی كار به ته‌ورات ده‌كه‌ن، بێ‌تاوان ده‌كرێن. |
|
| 14 |
|
| چونكه ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ی ته‌وراتیان نییه، كاتێ به سروشت ته‌وراتیان په‌یڕه‌و كرد، ئه‌وانه بۆ خۆیان ته‌وراتن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ته‌وراتیان نییه. |
|
| 15 |
|
| ئه‌وانه كاری ته‌ورات ده‌رده‌خه‌ن كه له دڵیان‌دا نووسراوه، ویژدان و بیریان له‌نێویاندا گه‌واهیی ده‌ده‌ن، یان سكاڵایان لێ ده‌كات یان به‌رگرییان لێده‌كات، |
|
| 16 |
|
| له‌و ڕۆژه‌دا كاتێ خودا نهێنییه‌كانی خه‌ڵک به‌هۆی ئینجیله‌كه‌م له ئیشۆعی مه‌سیحدا حوكم ده‌دات. |
|
| 17 |
|
| ئه‌وه‌تا تۆ به جوو ناو ده‌بردرێیت و پشت به ته‌ورات ده‌به‌ستیت و شانازی به خودا ده‌كه‌یت، |
|
| 18 |
|
| خواستی ئه‌و ده‌زانیت، چی باشترینه جیای ده‌كه‌یته‌وه، چونكه له ته‌ورات فێربوویت، |
|
| 19 |
|
| دڵنیایت كه ڕێبه‌ری كوێره‌كانی و ڕووناكیت بۆ ئه‌وانه‌ی له تاریكیدان، |
|
| 20 |
|
| ته‌مبێكاری نه‌زانان و ڕابیی منداڵانیت و له ته‌وراتدا وێنه‌ی زانین و ڕه‌وات هه‌یه |
|
| 21 |
|
| جا تۆ كه خه‌ڵكی دیكه فێر ده‌كه‌یت، بۆچی خۆت فێر ناكه‌یت؟ كه بانگه‌واز ده‌كه‌یت دزی نه‌كرێت، بۆچی خۆت دزی ده‌كه‌یت؟ |
|
| 22 |
|
| كه ده‌ڵێی داوێنپیسی نه‌كرێت، بۆچی خۆت داوێنپیسی ده‌كه‌یت؟ كه ڕقت له بت ده‌بێته‌وه، بۆچی په‌رستگاكان تاڵان ده‌كه‌یت؟ |
|
| 23 |
|
| كه شانازی به ته‌ورات ده‌كه‌یت، بۆچی به سه‌رپێچیكردنی ته‌ورات سووكایه‌تی به خودا ده‌كه‌یت؟ |
|
| 24 |
|
| وه‌ک نووسراوه: {به‌هۆی ئێوه‌وه له نێو نه‌ته‌وه‌كاندا كفر به ناوی خودا ده‌كرێت}. |
|
| 25 |
|
| چونكه خروسه‌بڕان سوودی ده‌بێت ئه‌گه‌ر ته‌ورات په‌یڕه‌و بكه‌یت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر سه‌رپێچیكاری ته‌ورات بیت، ئه‌وا خروسه‌بڕانه‌كه‌ت ده‌بێته خروسه نه‌بڕان. |
|
| 26 |
|
| كه‌واته ئه‌گه‌ر خروسه‌نه‌بڕاو كار به حوكمه‌كانی ته‌ورات بكات، ئایا خروسه‌نه‌بڕانه‌كه‌ی به خروسه‌بڕان دانانرێت؟ |
|
| 27 |
|
| ئیتر ئه‌وه‌ی به سروشت خروسه‌ی نه‌بڕاوه، به‌ڵام ته‌ورات ته‌واو ده‌كات، حوكم به‌سه‌ر تۆ ده‌دات كه په‌رتووک و خروسه‌بڕانت هه‌یه، به‌ڵام سه‌رپێچی ته‌ورات ده‌كه‌یت. |
|
| 28 |
|
| چونكه ئه‌وه‌ی به ڕواڵه‌ت جووه، ئه‌وا جوو نیه، ئه‌و خروسه‌بڕانه‌ش له گۆشت و به ڕواڵه‌ته، خروسه‌بڕان نیه، |
|
| 29 |
|
| به‌ڵكو ئه‌وه‌ی له ناخه‌وه جووه، ئه‌وه جووه، خروسه‌بڕانی دڵیش به ڕووح نه‌ک به په‌رتووک، ئه‌وه خروسه‌بڕانه. ئه‌وه‌ی ستایشی له‌لای خه‌ڵک نییه، به‌ڵكو له‌لای خودایه. |
|
|
: |
| 1 | | 2 | | 3 | | 4 | | 5 | | 6 | | 7 | | 8 | | 9 | | 10 | | 11 | | 12 | | 13 | | 14 | | 15 | | 16 | | 17 | | 18 | | 19 | | 20 | | 21 | | 22 | | 23 | | 24 | | 25 | | 26 | | 27 | | 28 | | 29 | 1
1
1 |
|
|---|
|
https://beblia.bible:81/BibleAudio/kurdishpntzs/romans/002.mp3
16
2