|
| 1 |
|
| برایان، منیش كاتێ هاتمه لاتان، به قسه‌ی گه‌وره یان دانایی نه‌هاتم گه‌واهیی خودا ڕابگه‌یه‌نم، |
|
| 2 |
|
| چونكه بڕیارم دا له‌نێوتاندا هیچ نه‌زانم، بێجگه له ئیشۆعی مه‌سیح، به له‌خاچدراوی. |
|
| 3 |
|
| منیش به لاوازی و ترس و له‌رزێكی زۆره‌وه له‌لاتان بووم. |
|
| 4 |
|
| وته و موژده‌دانم به قسه‌ی دانایی مرۆڤ و ڕازیكردن نه‌بوو، به‌ڵكو به به‌ڵگه‌ی ڕووح و هێز، |
|
| 5 |
|
| تاكو باوه‌ڕتان به دانایی مرۆڤ نه‌بێت، به‌ڵكو به هێزی خودا بێت. |
|
| 6 |
|
| ئێمه له‌نێو پێگه‌یشتووان به دانایی ده‌دوێین، به‌ڵام داناییه‌ك نه له‌م ڕۆژگاره‌یه و نه له سه‌رۆكه‌كانی ئه‌م ڕۆژگاره‌یه، كه له‌ناوده‌چن. |
|
| 7 |
|
| به‌ڵكو باسی دانایی خودا ده‌كه‌ین كه نهێنییه: دانایی شاراوه، ئه‌وه‌ی خودا له‌پێش ڕۆژگاره‌وه بۆ شكۆی ئێمه‌ی داناوه. |
|
| 8 |
|
| هیچ سه‌رۆكێكی ئه‌م ڕۆژگاره نه‌یانده‌زانی، چونكه ئه‌گه‌ر بیانزانایه، په‌روه‌ردگاری شكۆمه‌ندیان له‌خاچ نه‌ده‌دا. |
|
| 9 |
|
| به‌ڵكو وه‌ك نووسراوه: {ئه‌وه‌ی هیچ چاوێك نه‌یبینیوه، هیچ گوێیه‌ك نه‌یبیستووه و به بیری مرۆڤدا نه‌هاتووه، ئه‌وه‌ی خودا ئاماده‌ی كردووه بۆ ئه‌وانه‌ی خۆشیانده‌وێت}. |
|
| 10 |
|
| به‌ڵام خودا به‌هۆی ڕووحی خۆی بۆی ئاشكرا كردین. چونكه ڕووح هه‌موو شتێك ده‌پشكنێت، ته‌نانه‌ت قووڵی ناخی خودا‌ش. |
|
| 11 |
|
| چونكه چ مرۆڤێك ده‌زانێت مرۆڤ چی تێدایه، ڕووحی مرۆڤ نه‌بێت كه له‌ناویدایه؟ به‌م شێوه‌یه كه‌س نازانێت خودا چی تێدایه ڕووحی خودا نه‌بێت. |
|
| 12 |
|
| ئێمه‌ش ڕووحی جیهانمان وه‌رنه‌گرتووه، به‌ڵكو ئه‌و ڕووحه‌ی له خوداوه‌یه، تاكو له‌و شتانه بزانین كه خودا پێی به‌خشیوین. |
|
| 13 |
|
| ئه‌وانه‌ی باسیان ده‌كه‌ین، نه‌ك به‌و قسانه‌ی له فێركردنی دانایی مرۆڤه‌وه‌یه، به‌ڵكو له فێركردنی ڕووحوه، بیری ڕووحییانه بۆ كه‌سه ڕووحییه‌كان لێك ده‌ده‌ینه‌وه. |
|
| 14 |
|
| به‌ڵام مرۆڤی سروشتی ئه‌وه‌ی هی ڕووحی خودایه وه‌ری ناگرێت، چونكه لای ئه‌و گێلایه‌تییه، ناشتوانێت بیانزانێت، چونكه به ڕووح جیا ده‌كرێنه‌وه. |
|
| 15 |
|
| مرۆڤی ڕووحیش هه‌موو شتێك هه‌ڵده‌سه‌نگێنێت، كه‌چی خۆی كه‌س هه‌ڵیناسه‌نگێنێت. |
|
| 16 |
|
| {چونكه كێ بیری په‌روه‌ردگاری زانی، كێ فێری ده‌كات؟} به‌ڵام ئێمه بیری مه‌سیحمان هه‌یه. |
|
|
|
|