|
| 1 |
|
| چونكه برایان، خۆتان ده‌زانن سه‌ردانمان بۆ لاتان ناڕه‌وا نه‌بوو، |
|
| 2 |
|
| به‌ڵكو وه‌ک ده‌زانن پێشتر له پیلیۆس ئازارمان چێژت و سووكایه‌تیمان پێ كرا، به‌ته‌مای خودامان به‌ئاشكرا باسی ئینجیلی خودامان بۆ كردن، له دژایه‌تییه‌كی زۆردا. |
|
| 3 |
|
| چونكه ئامۆژگاریمان له چه‌واشه و گڵاوی و خه‌ڵه‌تاندن نییه، |
|
| 4 |
|
| به‌ڵكو وه‌ک له خوداوه په‌سه‌ند كرابین تاكو متمانه‌ی ئینجیلمان بدرێتێ، ئاوا ده‌دووێین، نه‌ک وه‌ک خه‌ڵک ڕازی بكه‌ین، به‌ڵكو خودا، كه دڵمان تاقی ده‌كاته‌وه. |
|
| 5 |
|
| خودا گه‌واهیده‌ره، نه زمانلوسیتان بۆ ده‌كه‌ین و نه له‌به‌ر چڵێسییه، وه‌ک ده‌زانن، |
|
| 6 |
|
| نه داوای شكۆمان له خه‌ڵک كردووه، نه له ئێوه و نه له خه‌ڵكی دیكه. هه‌رچه‌ند ده‌مانتوانی وه‌كو په‌یامبه‌رانی مه‌سیح شكۆدار بین، |
|
| 7 |
|
| به‌ڵام نیان بووین له‌نێوانتاندا، وه‌ک دایه‌نێک منداڵه‌كانی شیر بدات. |
|
| 8 |
|
| ئاوا شه‌یداتان بووین كه حه‌زمان كرد نه‌ک ته‌نها ئینجیلی خوداتان بده‌ینێ، به‌ڵكو خۆشمان، چونكه بوونه خۆشه‌ویستمان. |
|
| 9 |
|
| چونكه برایان، ڕه‌نج و ماندووبوونی ئێمه‌تان له یاده، شه‌و و ڕۆژ كارمان ده‌كرد، تاكو به‌سه‌ر كه‌ستانه‌وه نه‌بینه بار، كاتێ ئینجیلی خودامان بۆ ڕاگه‌یاندن. |
|
| 10 |
|
| ئێوه و خودا گه‌واهیده‌رن، چۆن به بێگه‌ردی و خوداناسی و بێ گله‌یی بووین له‌نێوان ئێوه‌ی باوه‌ڕدار. |
|
| 11 |
|
| وه‌ک ده‌زانن، چۆن بۆ هه‌ریه‌كه‌تان وه‌ک باوک بووین بۆ منداڵه‌كانی، هانتان ده‌داین |
|
| 12 |
|
| به شێوه‌یه‌ک بژین شایانی خودا بێت، ئه‌وه‌ی بۆ پاشایه‌تی و شكۆی خۆی بانگتان ده‌كات. |
|
| 13 |
|
| له‌به‌ر ئه‌مه بێ بڕانه‌وه سوپاسی خودا ده‌كه‌ین، چونكه كاتێ وشه‌ی خوداتان له ئێمه وه‌رگرت، نه‌ک وه‌ک وشه‌ی مرۆڤ بێت، به‌ڵكو وه‌ک به ڕاستی وشه‌ی خودایه، ئه‌وه‌ی له‌نێو ئێوه‌ی باوه‌ڕداریش كارده‌كات. |
|
| 14 |
|
| ئه‌ی برایان، چونكه ئێوه لاسایی وارگه‌كانی خودا ده‌كه‌نه‌وه كه له ئیهوود له ئیشۆعی مه‌سیحدایه، ئێوه‌ش به ده‌ستی هاوڵاتیانتان ئازار دران، وه‌ک ئه‌وان به ده‌ستی جوو، |
|
| 15 |
|
| ئه‌وانه‌ی ئیشۆعی په‌روه‌ردگار و پێغه‌مبه‌رانیان كوشت و ئێمه‌یان چه‌وسانده‌وه. خودا ڕازی ناكه‌ن و دژی هه‌موو خه‌ڵكن، |
|
| 16 |
|
| ڕێگامان لێ ده‌گرن له‌وه‌ی بۆ نه‌ته‌وه‌كان بدوێین تاكو ڕزگاربن، به‌مه‌ش گوناهه‌كانیان هه‌رده‌م ته‌واو ده‌كه‌ن. به‌ڵام له پایاندا تووڕه‌یی هاته سه‌ریان. |
|
| 17 |
|
| به‌ڵام برایان، ئێمه بۆ ماوه‌یه‌كی كورت لێتان دوور كه‌وتینه‌وه به چاو نه‌ک به دڵ زۆر شه‌یدا و په‌رۆشی بینینتان بووین. |
|
| 18 |
|
| بۆیه ویستمان جارێک و دووان بێینه لاتان خۆشم وه‌ک پۆڵۆس به‌ڵام شه‌یتان ڕێی لێگرتین. |
|
| 19 |
|
| چونكه هیوا و خۆشی و تاجی شانازیمان له‌به‌رده‌م ئیشۆعی په‌روه‌ردگارمان چییه له كاتی هاتنی؟ ئایا ئێوه نین؟ |
|
| 20 |
|
| ئێوه شكۆ و خۆشیمانن. |
|
|
: |
| 1 | | 2 | | 3 | | 4 | | 5 | | 6 | | 7 | | 8 | | 9 | | 10 | | 11 | | 12 | | 13 | | 14 | | 15 | | 16 | | 17 | | 18 | | 19 | | 20 | 1
1
1 |
|
|---|
|
https://beblia.bible:81/BibleAudio/kurdishpntzs/1thessalonians/002.mp3
5
2