|
| 1 |
|
| ئەوە بوو گەورەی بنەماڵەکانی لێڤییەکان هاتنە لای ئەلعازاری کاهین و یەشوعی کوڕی نون و گەورەی بنەماڵەکانی هۆزەکانی دیکەی نەوەی ئیسرائیل، |
|
| 2 |
|
| لە شیلۆ لە خاکی کەنعان لەگەڵیاندا دوان و گوتیان: «یەزدان لە ڕێگەی موساوە فەرمانی داوە کە چەند شارۆچکەیەکمان پێبدرێت بۆ نیشتەجێبوون لەگەڵ لەوەڕگاکانیان بۆ ئاژەڵی ماڵیمان.» |
|
| 3 |
|
| بەپێی فەرمانی یەزدان نەوەی ئیسرائیلیش لە میراتەکەی خۆیان ئەم شارۆچکانە و لەوەڕگایانەیان دایە لێڤییەکان: |
|
| 4 |
|
| جا تیروپشک بۆ خێڵەکانی قەهاتییەکان کرا، لێڤییەکان کە لە نەوەی هارونی کاهین بوون بە تیروپشک سێزدە شارۆچکەیان بەرکەوت لە هۆزی یەهودا و هۆزی شیمۆن و هۆزی بنیامین. |
|
| 5 |
|
| بۆ پاشماوەی نەوەی قەهاتیش دە شارۆچکە بە تیروپشک لە خێڵەکانی هۆزی ئەفرایم و هۆزی دان و نیوەی هۆزی مەنەشەیان بەرکەوت. |
|
| 6 |
|
| بۆ نەوەی گێرشۆنیش سێزدە شارۆچکەیان بە تیروپشک بەرکەوت، لە خێڵەکانی هۆزی یەساخار و هۆزی ئاشێر و هۆزی نەفتالی و نیوەی هۆزی مەنەشە لە باشان. |
|
| 7 |
|
| بۆ نەوەی مەراریش بەگوێرەی خێڵەکانیان دوازدە شارۆچکەیان بەرکەوت، لە هۆزی ڕەئوبێن و گاد و زەبولون. |
|
| 8 |
|
| جا نەوەی ئیسرائیل بە تیروپشک ئەم شارۆچکە و لەوەڕگایانەیان بە لێڤییەکان دا، هەروەک یەزدان لە ڕێگەی موساوە فەرمانی دابوو. |
|
| 9 |
|
| لە هۆزی نەوەی یەهودا و هۆزی نەوەی شیمۆن ئەم شارۆچکانەیان دا کە ئەمانە ناوەکانیان بوون، |
|
| 10 |
|
| جا ئەم شارۆچکانە بۆ نەوەی هارون دیاری کرا لە خێڵەکانی قەهاتییەکان لە نەوەی لێڤی، چونکە تیروپشکی یەکەم بۆ ئەوان بوو: |
|
| 11 |
|
| قیریەت ئەربەع باپیرە گەورەی عەناق کە حەبرۆنە لە ناوچە شاخاوییەکانی یەهودا لەگەڵ لەوەڕگاکانی دەوروبەری، |
|
| 12 |
|
| بەڵام کێڵگەکان و گوندەکانی دەوروبەری شارەکەیان بە کالێبی کوڕی یەفونە دا وەک موڵکی خۆی. |
|
| 13 |
|
| ئەم شارۆچکانە بە لەوەڕگاکانیانەوە درانە نەوەی هارونی کاهین: حەبرۆن، کە شارێکی پەناگای تۆمەتبارکراوان بوو بە کوشتن، لەگەڵ لیڤنا، |
|
| 14 |
|
| یەتیر، ئەشتەمۆع، |
|
| 15 |
|
| حۆلۆن، دەڤیر، |
|
| 16 |
|
| عەین، یوتا و بێتشەمەش، واتا نۆ شارۆچکە لەم دوو هۆزە. |
|
| 17 |
|
| لە هۆزی بنیامینیش گبعۆن، گەڤەع، |
|
| 18 |
|
| عەناتۆت و عەلمۆن بە لەوەڕگاکانیانەوە، واتا چوار شارۆچکە. |
|
| 19 |
|
| هەموو شارۆچکەکانی نەوەی هارون کە کاهینەکانن، سێزدە شارۆچکە بوون بە لەوەڕگاکانیانەوە. |
|
| 20 |
|
| پاشماوەی خێڵەکانی قەهات لە لێڤییەکان، بە تیروپشک ئەم شارۆچکانەیان لە هۆزی ئەفرایم بەرکەوت: |
|
| 21 |
|
| لە ناوچە شاخاوییەکانی ئەفرایم شارۆچکەی شەخەمیان پێدرا، کە شارێکی پەناگای تۆمەتبارکراوان بوو بە کوشتن، لەگەڵ گەزەر، |
|
| 22 |
|
| قیڤچەیم و بێتحۆرۆن بە لەوەڕگاکانیانەوە، واتا چوار شارۆچکە. |
|
| 23 |
|
| لە هۆزی دانیش ئەمانەیان وەرگرت: ئەلتەقێ و گیبەتۆن و |
|
| 24 |
|
| ئەیالۆن و گەت ڕیمۆن بە لەوەڕگاکانیانەوە، واتا چوار شارۆچکە. |
|
| 25 |
|
| لە نیوەی هۆزی مەنەشەش ئەمانەیان وەرگرت: تەعنەک و گەت ڕیمۆن بە لەوەڕگاکانیانەوە، واتا دوو شارۆچکە. |
|
| 26 |
|
| هەموو شارۆچکەکان دە بوون بە لەوەڕگاکانیانەوە بۆ پاشماوەی خێڵەکانی نەوەی قەهات بوو. |
|
| 27 |
|
| بۆ نەوەی گێرشۆنیش لە خێڵەکانی لێڤییەکان: لە نیوەی هۆزی مەنەشەوە: گۆلان و لەوەڕگاکانی پێدرا لە باشان، کە شارێکی پەناگای تۆمەتبارکراوان بوو بە کوشتن، لەگەڵ بەعەشتەرا و لەوەڕگاکانی، واتا دوو شارۆچکە. |
|
| 28 |
|
| لە هۆزی نەوەی یەساخاریش ئەمانەیان وەرگرت: قیشیۆن و داڤەرەت و |
|
| 29 |
|
| یەرموت و کانی گەنیم، بە لەوەڕگاکانیانەوە، واتا چوار شارۆچکە. |
|
| 30 |
|
| لە هۆزی نەوەی ئاشێریش ئەمانەیان وەرگرت: میشال و عەبدۆن و |
|
| 31 |
|
| حەلقەت و ڕەحۆڤ، بە لەوەڕگاکانیانەوە، واتا چوار شارۆچکە. |
|
| 32 |
|
| لە هۆزی نەفتالیش ئەمانەیان وەرگرت: قەدەش لە جەلیل، کە شارێکی پەناگای تۆمەتبارکراوان بوو بە کوشتن، لەگەڵ حەمۆت دۆر و قەرتان بە لەوەڕگاکانیانەوە، واتا سێ شارۆچکە. |
|
| 33 |
|
| هەموو شارۆچکەکانی گێرشۆنییەکان بەگوێرەی خێڵەکانیان، سێزدە شارۆچکە بوون بە لەوەڕگاکانیانەوە. |
|
| 34 |
|
| بۆ خێڵەکانی نەوەی مەراریش کە پاشماوەی لێڤییەکانن: لە هۆزی زەبولون ئەمانەیان پێدان: یۆقنەعام و قەرتا و |
|
| 35 |
|
| دیمنا و نەهەلال، بە لەوەڕگاکانیانەوە، واتا چوار شارۆچکە. |
|
| 36 |
|
| لە هۆزی ڕەئوبێنیش ئەمانەیان پێدان: بەچەر و یەهەچ و |
|
| 37 |
|
| قەدێمۆت و مێفەعەت بە لەوەڕگاکانیانەوە، واتا چوار شارۆچکە. |
|
| 38 |
|
| لە هۆزی گادیش ئەمانەیان وەرگرت: ڕامۆت لە گلعاد، کە شارێکی پەناگای تۆمەتبارکراوان بوو بە کوشتن، لەگەڵ مەحەنەیم و |
|
| 39 |
|
| حەشبۆن و یەعزێر، بە لەوەڕگاکانیانەوە، واتا چوار شارۆچکە. |
|
| 40 |
|
| جا هەموو ئەو شارۆچکانەی بۆ نەوەی مەراری بوون بەگوێرەی خێڵەکانیان، ئەوانەی لە خێڵەکانی لێڤییەکان مابوونەوە، تیروپشکەکەشیان دوازدە شارۆچکە بوو. |
|
| 41 |
|
| هەموو شارۆچکەکانی لێڤییەکان لەناو ئەو موڵکەی نەوەی ئیسرائیل خاوەنی بوون، چل و هەشت شارۆچکە بوون بە لەوەڕگاکانیانەوە. |
|
| 42 |
|
| ئەم شارۆچکانەش شار بە شار بوون و لەوەڕگاکانیشیان بە چواردەوریاندا بوو، هەموو ئەم شارۆچکانە وابوون. |
|
| 43 |
|
| جا یەزدان هەموو ئەو زەوییەی دایە نەوەی ئیسرائیل کە سوێندی خواردبوو بیداتە باوباپیرانیان، ئەوانیش دەستیان بەسەردا گرت و تێیدا نیشتەجێ بوون. |
|
| 44 |
|
| هەروەها یەزدان لە دەوروبەرەکەیان ئاسوودەی کردن بەپێی ئەو سوێندەی بۆ باوباپیرانی ئەوانی خوارد، تەنها پیاوێکیش لە هەموو دوژمنەکانیان بەرامبەریان نەوەستا، بەڵکو یەزدان هەموو دوژمنەکانی ئەوانی دایە دەستیان. |
|
| 45 |
|
| هیچ بەڵێنێک لە هەموو ئەو بەڵێنە چاکانەی یەزدان بە بنەماڵەی ئیسرائیلی فەرمووبوو نەشکاوە، بەڵکو هەمووی هاتە دی. |
|
|
|
|