× Ziman Ewropa Rûsî Belarûsî Ûkraynî Polandî Sirbî Bûlgarî Slovakya Çekî Romanyayî Moldovî Azerbêycan Ermenî Gurcî Albanî Avar Bashkir Tatarî Çeçen Slovenî Xirwatî Estonî Letonî Lîtvanyayî Macarî Fînlandî Norwêcî Swêdî Îzlandî Yewnanî Makedonî Almanî Bavarian Holandî Danîmarkî Galerkî Galî Irlandî Fransî Baskî Katalanî Îtalî Galacî Romani Bosnian Amerîkaya Bakur Îngilîzî Amerîkaya Başûr Îspanyolî Portekizî Guarani Quechuan Aymara Amerîkaya Navîn Jamaîkî Nahuatl Kiche Qeqchi Haitian Rojhilata Asya Çînî Japonî Koreyî Moxolî Uygurî Hmong Asyaya başûrê rojhilat Miletî Bîrmanî Hakha Chin Nepalî Cebuano Tagalogî Kambodiyan Thayîkî Îndonezî Vîetnamî Javanesî Lao Iban Iu Mien Kaçîn Lahu Aceh Balinese Bugis Pampanga Sasak Shan Waray Asyaya Başûr Hindî Odia Awadhi Mizo Kanadayî Malayalamî Maratî Gujaratî Tamîlî Teluguyî Pencabî Kurukh Assamese Maithili Bengalî Ûrdûyî Haengal Dogrî Haryanvi Meitei Konkanî Santali Sindî Koya Thado Devanagari Sanskrit Adilabad Gondi Ahirani Balochi Bundeli Chhattisgarhi Garhwali Kangri Kumaoni Mewari Munda Sadri Seraiki Shekhawati Sylheti Asyaya Navîn Qirgizî Ozbekî Tacîkî Tirkmenî Kazakistan Karakalpak Rojhilata navîn Tirkî Îbranî Erebî Farsî Kurdî Peştûyî Coptic Efrîka Afrîkansî Xhosayî Zulu Azerbaijani Sotho Amharîkî Wolaytta Nîjerî Mossi Ika Dinka Kabyle Ewe Swahîlîyî Fas Somaliyan Shona Madagaskar Igbo Lingala Baoule Siswati Tsonga Tswana Gambîa Yorûbayî Kamba Kinyarwanda Hausa Chewa Luo Makua Dyula Fulfulde Kalenjîn Kikuyu Kikwango Kirundî Krio Pidgina Nîjerî Oromo Tshiluba Tshivenda Twi Umbundu Lugbara Luguru Pular Gussi Maasai Turkana Moba Nûer Şîlûk Tamasheq Makonde Bemba Fon Hadiyya Ibibio Kimbundu Kimiiru Lango Liberian Kreyol Lomwe Mende Morisyen Ndau Nyankole Sena Sidamo Soga Songe Sukuma Tarifit Teso Tiv Zande Parzemîna Australia Zelanda Nû Papûa Gîneya Nû Zimanên Kevn Aramaic Latînî Esperanto 1 1 1 Sorani KSS ٢٠٢٠ Sorani KSS ٢٠٢٠Sorani PNTZS٢٠١٧Peymana Nû ٢٠١٧Kurmanji ٢٠٠٥Инщил ٢٠٠٠Peymana ٢٠٠٠ئنجیلا پیرۆز1 1 1 Hoşêya MettaMarqosLûqaYûhennaKarên ŞandiyanRomayiyan1 Korîntiyan2 KorîntiyanGalatiyanEfesiyanFilîpiyanKolosiyan1 Selanîkiyan2 Selanîkiyan1 Tîmotêyos2 TîmotêyosTîtosFilêmonÎbraniyanAqûb1 Petrûs2 Petrûs1 Yûhenna2 Yûhenna3 YûhennaCihûdaPeyxama Yûhenna1 1 1 ٢ ١٢٣٤٥٦٧٨٩١٠١١١٢١٣١٤1 1 1 : ١ ١٢٣٤٥٦٧٨٩١٠١١١٢١٣١٤١٥١٦١٧١٨١٩٢٠٢١٢٢٢٣1 1 1 Mizgîniyê 1998 Hoşêya ٢ Notayan Tomar Bikin ١ [1]«بە براکانتان بڵێن: ”گەلی من،“ و بە خوشکەکانتان: ”بەر بەزەیی کەوتوو.“٢ [2]«سەرزەنشتی دایکتان بکەن، سەرزەنشتی بکەن، چونکە ئەو ژنی من نییە و منیش مێردی ئەو نیم. بەدڕەوشتی لە ڕوخساری و ناپاکی لەنێوان مەمکەکانی داماڵێت.٣ [3]ئەگینا ڕووتوقووتی دەکەمەوە، وەک ئەو ڕۆژە ڕایدەگرم کە تێیدا لەدایک بووە؛ وەک چۆڵەوانی لێ دەکەم، وەک خاکی وشکی لێ دەکەم، بە تینووێتی دەیمرێنم.٤ [4]بەزەییم بە منداڵەکانیدا نایەتەوە، چونکە زۆڵن.٥ [5]بێگومان دایکیان داوێنپیسی کردووە و بە بێ ئابڕوویی سکی پێیان پڕ بووە. ئەو گوتی: ”دوای دۆستەکانم دەکەوم، ئەوانەی نان و ئاو، خوری و کەتان، زەیت و خواردنەوەم پێدەدەن.“٦ [6]لەبەر ئەوە ڕێگاکەی بە دڕک پەرژین دەکەم، دیوارێک بە دەوریدا دروستدەکەم بۆ ئەوەی ڕێڕەوەکانی نەدۆزێتەوە.٧ [7]دوای دۆستەکانی دەکەوێت و پێیان ناگات، بەدوایاندا دەگەڕێت و نایاندۆزێتەوە. ئینجا دەڵێت: ”دەچم و وەک جاران دەگەڕێمەوە بۆ لای مێردەکەم، چونکە ئەو کاتم لە ئێستام باشتر بوو.“٨ [8]ئەو دانی پێدا نەناوە ئەوە من بووم کە دانەوێڵە و شەرابی نوێ و زەیتم پێیداوە، زێڕ و زیوم بۆی زیاد کردووە، بەڵام ئەوان بۆ بەعل بەکاریانهێنا.٩ [9]«لەبەر ئەوە دەگەڕێمەوە و دانەوێڵەکەم لە کاتی خۆیدا دەبەمەوە، شەرابە تازەکەشم لە کاتی خۆیدا. خوری و کەتانەکەم کە ڕووتییەکەی دادەپۆشن لەبەری دادەکەنم.١٠ [10]ئێستا شوێنی شەرمی لەبەرچاوی خۆشەویستەکانیدا دەردەخەم، کەسیش لە دەستم فریای ناکەوێت.١١ [11]هەموو خۆشییەکانی ڕادەگرم: جەژن و سەرەمانگەکانی، شەممە و جەژنە دیاریکراوەکانی.١٢ [12]ڕەزەمێو و هەنجیرەکانی تێکدەدەم، کە گوتی: ”ئەوانە کرێیەکەی منن، خۆشەویستانم پێیان داوم.“ دەیانکەم بە دارستان و ئاژەڵی کێوی دەیانخوات.١٣ [13]لەسەر ئەو ڕۆژانەی سزای دەدەم کە بخووری بۆ بەعلەکان دەسووتاند، بە خەزێم و خشڵەکانی خۆی دەڕازاندەوە، دوای خۆشەویستانی کەوت، بەڵام منی لەیاد کرد.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.١٤ [14]«لەبەر ئەوە بە زمانی شیرین دەیبەمە چۆڵەوانی و بە نەرمی قسەی لەگەڵدا دەکەم.١٥ [15]لەوێ ڕەزەمێوەکانی دەدەمەوە، دۆڵی عاخۆر دەکەم بە دەرگای هیوا. لەوێ وەک ڕۆژانی هەرزەکاری گۆرانی دەڵێت، وەک ڕۆژی سەرکەوتنی لە خاکی میسرەوە.»١٦ [16]یەزدان دەفەرموێت: «لەو ڕۆژەدا دەبێت، پێم دەڵێیت: ”مێردەکەم“ و چیتر پێم ناڵێیت: ”گەورەم.“١٧ [17]ناوی بەعلەکان لە دەمی دادەماڵم و ئیتر ناویان ناهێنێت.١٨ [18]لەو ڕۆژەدا پەیمانێکیان بۆ دەبەستم لەگەڵ ئاژەڵی کێوی و باڵندەکانی ئاسمان و خشۆکەکانی زەوی. کەوان و شمشێر و جەنگ لە خاکەکەدا بنبڕ دەکەم و وایان لێ دەکەم بە ئاسوودەیی پاڵ بکەون.١٩ [19]بۆ هەتاهەتایە بۆ خۆم نیشانت دەکەم و بە ڕاستودروستی و دادوەری، بە خۆشەویستی نەگۆڕ و بەزەیی بۆ خۆمت نیشان دەکەم.٢٠ [20]بە دڵسۆزییەوە بۆ خۆم نیشانت دەکەم و دان بە یەزداندا دەنێیت.٢١ [21]«یەزدان دەفەرموێت: لەو ڕۆژەدا من کاردانەوەم دەبێت، من کاردانەوەم بەرامبەر بە ئاسمان دەبێت و ئەوانیش کاردانەوەیان بەرامبەر بە زەوی دەبێت،٢٢ [22]زەویش کاردانەوەی بەرامبەر بە دانەوێڵە و شەرابی نوێ و زەیت دەبێت، ئەوانیش کاردانەوەیان بەرامبەر بە یەزرەعیل دەبێت.٢٣ [23]لە خاکەکەدا بۆ خۆم دەیچێنم، بەزەییم دێتەوە بەوانەی کە فەرمووم ”بەزەییم پێیاندا نایەتەوە.“ ئەوانەی کە پێیان دەگوترا ”گەلی من نین“ پێیان دەڵێم: ”ئێوە گەلی منن.“ ئەوانیش دەڵێن: ”تۆ خودای ئێمەیت.“»Kurdish Bible 1998 Copyright © 1998, 2011, 2016 by Biblica, Inc.® Mizgîniyê 1998 Hoşêya ٢ 00:00:00 00:00:00 0.5x 2.0x https://beblia.bible:81/BibleAudio/kurdish/hosea/002.mp3 14 2