× Ziman Ewropa Rûsî Belarûsî Ûkraynî Polandî Sirbî Bûlgarî Slovakya Çekî Romanyayî Moldovî Azerbêycan Ermenî Gurcî Albanî Avar Bashkir Tatarî Çeçen Slovenî Xirwatî Estonî Letonî Lîtvanyayî Macarî Fînlandî Norwêcî Swêdî Îzlandî Yewnanî Makedonî Almanî Bavarian Holandî Danîmarkî Galerkî Galî Irlandî Fransî Baskî Katalanî Îtalî Galacî Romani Bosnian Amerîkaya Bakur Îngilîzî Amerîkaya Başûr Îspanyolî Portekizî Guarani Quechuan Aymara Amerîkaya Navîn Jamaîkî Nahuatl Kiche Qeqchi Haitian Rojhilata Asya Çînî Japonî Koreyî Moxolî Uygurî Hmong Asyaya başûrê rojhilat Miletî Bîrmanî Hakha Chin Nepalî Cebuano Tagalogî Kambodiyan Thayîkî Îndonezî Vîetnamî Javanesî Lao Iban Iu Mien Kaçîn Lahu Aceh Balinese Bugis Pampanga Sasak Shan Waray Asyaya Başûr Hindî Odia Awadhi Mizo Kanadayî Malayalamî Maratî Gujaratî Tamîlî Teluguyî Pencabî Kurukh Assamese Maithili Bengalî Ûrdûyî Haengal Dogrî Haryanvi Meitei Konkanî Santali Sindî Koya Thado Devanagari Sanskrit Adilabad Gondi Ahirani Balochi Bundeli Chhattisgarhi Garhwali Kangri Kumaoni Mewari Munda Sadri Seraiki Shekhawati Sylheti Asyaya Navîn Qirgizî Ozbekî Tacîkî Tirkmenî Kazakistan Karakalpak Rojhilata navîn Tirkî Îbranî Erebî Farsî Kurdî Peştûyî Coptic Efrîka Afrîkansî Xhosayî Zulu Azerbaijani Sotho Amharîkî Wolaytta Nîjerî Mossi Ika Dinka Kabyle Ewe Swahîlîyî Fas Somaliyan Shona Madagaskar Igbo Lingala Baoule Siswati Tsonga Tswana Gambîa Yorûbayî Kamba Kinyarwanda Hausa Chewa Luo Makua Dyula Fulfulde Kalenjîn Kikuyu Kikwango Kirundî Krio Pidgina Nîjerî Oromo Tshiluba Tshivenda Twi Umbundu Lugbara Luguru Pular Gussi Maasai Turkana Moba Nûer Şîlûk Tamasheq Makonde Bemba Fon Hadiyya Ibibio Kimbundu Kimiiru Lango Liberian Kreyol Lomwe Mende Morisyen Ndau Nyankole Sena Sidamo Soga Songe Sukuma Tarifit Teso Tiv Zande Parzemîna Australia Zelanda Nû Papûa Gîneya Nû Zimanên Kevn Aramaic Latînî Esperanto 1 1 1 Sorani KSS ٢٠٢٠ Sorani KSS ٢٠٢٠Sorani PNTZS٢٠١٧Peymana Nû ٢٠١٧Kurmanji ٢٠٠٥Инщил ٢٠٠٠Peymana ٢٠٠٠ئنجیلا پیرۆز1 1 1 Îbraniyan MettaMarqosLûqaYûhennaKarên ŞandiyanRomayiyan1 Korîntiyan2 KorîntiyanGalatiyanEfesiyanFilîpiyanKolosiyan1 Selanîkiyan2 Selanîkiyan1 Tîmotêyos2 TîmotêyosTîtosFilêmonÎbraniyanAqûb1 Petrûs2 Petrûs1 Yûhenna2 Yûhenna3 YûhennaCihûdaPeyxama Yûhenna1 1 1 ١٢ ١٢٣٤٥٦٧٨٩١٠١١١٢١٣1 1 1 : ١ ١٢٣٤٥٦٧٨٩١٠١١١٢١٣١٤١٥١٦١٧١٨١٩٢٠٢١٢٢٢٣٢٤٢٥٢٦٢٧٢٨٢٩1 1 1 Mizgîniyê 1998 Îbraniyan ١٢ Notayan Tomar Bikin ١ [1]کەواتە لەبەر ئەوەی ئێمە بە هەورێکی شایەتیدەری ئاوا گەورە دەورە دراوین، با هەموو بارگرانییەک و ئەو گوناهانەی کە بە ئاسانی لێمان دەئاڵێت لە خۆمانی دوور بخەینەوە و بە دانبەخۆداگرتنەوە لەو پێشبڕکێیە ڕابکەین کە لەپێشمان دانراوە.٢ [2]با سەرنجمان بخەینە سەر عیسا، پێشڕەو و تەواوکاری باوەڕمان، ئەوەی لە پێناوی ئەو خۆشییەی لەپێشی دانرابوو، بەرگەی خاچی گرت و شەرمەزاری بە سووک وەرگرت، جا لە دەستەڕاستی تەختی خودا دانیشت.٣ [3]با بیر بکەنەوە لەوەی کە دانی بەخۆیدا گرت بەرامبەر ئەو دژایەتییەی کە گوناهباران لەگەڵیان کرد، تاکو شەکەت نەبن و ورە بەرنەدەن.٤ [4]لە خەباتی ئێوە لە دژی گوناه هەتا ئاستی خوێنڕشتن بەرگریتان نەکردووە.٥ [5]ئایا ئێوە بە تەواوی ئەو پەیامەی هاندانتان لەبیر چووەوە کە وەک ڕۆڵە لەگەڵتان دەدوێت؟ پەیامەکە دەڵێت: ﴿ڕۆڵەکەم، بە سووکی تەماشای تەمبێکردنی یەزدان مەکە، هەروەها کاتێک سەرزەنشتت دەکات ورە بەرمەدە،٦ [6]چونکە ئەوەی یەزدان خۆشیبوێ تەمبێی دەکات، هەروەها هەر یەکێک وەک ڕۆڵەی خۆی وەریبگرێت، بە گۆچان لێی دەدات.﴾٧ [7]کەواتە بەرگەی تەمبێکردن بگرن، خوداش وەک ڕۆڵەی خۆی لەگەڵتان دەجوڵێتەوە. چ ڕۆڵەیەک هەیە باوکی تەمبێی نەکات؟٨ [8]ئەگەر بێتو خودا تەمبێتان نەکات وەک هەموو منداڵەکانی دیکەی، ئەمە ئەوە دەگەیەنێ ئێوە زۆڵن و منداڵی ئەو نین.٩ [9]سەرەڕای ئەمە، باوکی مرۆڤانەمان هەیە کە تەمبێی کردووین و ڕێزی ئەومان گرتووە. ئەی چەند زیاتر ملکەچی باوکی ڕۆحیمان بین، بۆ ئەوەی ژیانی هەتاهەتایی بەدەستبهێنین؟١٠ [10]باوکانمان بۆ ماوەیەک ئەوەندەی بە باشیان زانیوە تەمبێیان کردووین، بەڵام خودا بۆ سوودی ئێمەیە تەمبێمان دەکات، تاکو بەشداری پیرۆزییەکەی بکەین.١١ [11]هەموو تەمبێکردنێک لە کاتی خۆیدا وا دەردەکەوێت کە ئازاربەخشە و خۆش نییە، بەڵام دواتر بەروبوومی ئاشتییانەی ڕاستودروستی دەگرێت بۆ ئەوانەی پێی ڕاهێنراون.١٢ [12]کەواتە دەستە لاوازبووەکان و ئەژنۆ لەرزۆکەکان بەهێز بکەن،١٣ [13]﴿ڕێڕەوی بەرپێت خۆش بکە،﴾ تاکو شەل پێی لەجێ نەچێت، بەڵکو چاک بێتەوە.١٤ [14]کۆشش بکەن تاوەکو لەگەڵ هەموو کەسێک بە ئاشتی بژین، هەروەها پیرۆز بن. بێ پیرۆزی کەس مەسیحی خاوەن شکۆ نابینێت.١٥ [15]ئاگاداری ئەوە بن، کەس خۆی لە نیعمەتی خودا بێبەش نەکات، نەوەک ڕەگی تاڵی لەناوتاندا گەشە بکات و پەشێوی دروستبکات، بەهۆی ئەمەشەوە زۆر کەس گڵاو ببێت.١٦ [16]ئاگاداربن نەوەک یەکێک داوێنپیس بێت یان وەک عیسۆ بەڕەڵا بێت، ئەوەی مافی نۆبەرایەتی خۆی بە ژەمێک خواردن فرۆشت.١٧ [17]دواتر وەک ئاگادارن، ویستی ئەم بەرەکەتە بە میرات وەربگرێت، بەڵام ڕەتکرایەوە. هەرچەندە بە فرمێسکەوەش داوای بەرەکەتەکەی کرد، بەڵام دەرفەتی تۆبەکردنی بۆ نەمابووەوە.١٨ [18]ئێوە نەهاتوونەتە لای شاخێک دەستی لێ بدرێت، لای ئاگرێکی بەتین، لای تاریکی، لای تەم، لای گەردەلوول،١٩ [19]لای دەنگی کەڕەنا، لای دەنگی قسەکردنێک وا لە گوێگران بکات بپاڕێنەوە ئیتر ئەم قسانەیان بۆ نەکرێت،٢٠ [20]لەبەر ئەوەی نەیانتوانی بەرگەی فەرمانەکانی خودا بگرن: ﴿تەنانەت ئەگەر ئاژەڵیش دەستی بەر ئەو کێوە بکەوێ، دەبێ بەردباران بکرێت.﴾٢١ [21]دیمەنەکە ئەوەندە ترسناک بوو، موسا گوتی: ﴿من لە ترسان دەلەرزم.﴾٢٢ [22]بەڵکو ئێوە هاتوونەتە کێوی سییۆن، بۆ شاری خودای زیندوو، ئۆرشەلیمی ئاسمانی، بۆ ئاهەنگێک کە فریشتەیەکی بێشوماری کۆکردووەتەوە،٢٣ [23]بۆ کڵێسای نۆبەرە تۆمارکراوەکان لە ئاسماندا، بۆ لای خودا کە دادوەری هەمووانە، بۆ لای ڕۆحی ڕاستودروستان کە تەواوکراون،٢٤ [24]بۆ لای عیسا، کە ڕێکخەری پەیمانی نوێیە، بۆ خوێنێکی پرژێنراو کە لە خوێنی هابیل باشتر دەدوێت.٢٥ [25]ئاگاداربن قسەکەرەکە ڕەت مەکەنەوە، چونکە ئەگەر ئەوانەی قسەکەری سەر زەوییان ڕەتکردەوە دەرباز نەبووبن، ئایا ئێمە چۆن دەرباز دەبین ئەگەر لە قسەکەری ئاسمان هەڵبگەڕێینەوە؟٢٦ [26]ئەوسا دەنگی خودا زەوی هەژاند، بەڵام ئێستا بەڵێنی داوە و دەفەرموێ: ﴿جارێکی دیکە نەک تەنها زەوی دەهەژێنم، بەڵکو ئاسمانیش.﴾٢٧ [27]وشەی «جارێکی دیکە» ئاماژەیە بۆ سڕینەوەی ئەو شتانەی کە دەهەژێن، واتا شتە دروستکراوەکان، تاکو ئەو شتانەی کە ناهەژێن بمێننەوە.٢٨ [28]لەبەر ئەوە با سوپاسگوزار بین، چونکە شانشینێک وەردەگرین کە ناهەژێت، بەهۆیەوە بە شێوازێکی پەسەند بە ترس و ڕێزەوە خودا بپەرستین،٢٩ [29]چونکە ﴿خودامان ئاگرێکی بەتینە.﴾Kurdish Bible 1998 Copyright © 1998, 2011, 2016 by Biblica, Inc.® Mizgîniyê 1998 Îbraniyan ١٢ 00:00:00 00:00:00 0.5x 2.0x https://beblia.bible:81/BibleAudio/kurdish/hebrews/012.mp3 13 12